ڤیدیۆ؛ مانچێستەر یونایتد لە ئۆڵدترافۆرد تووشی شکست بوو

03-01-2022
ئەحمەد سەنگاوی
ئەحمەد سەنگاوی @ahmadsangawe
A+ A-
یانەی مانچێستەر یونایتد لەنێو یاریگەی ئۆڵدترافۆرد تووشی شکست بوو
 
لە دوایین یارییەکانی گەڕی 21ی پرێمەرلیگ، یانەی مانچێستەر یونایتد لە یاریگەی خۆی، میوانداری وەڵڤەرهامتۆنی کرد و یارییەکەی بە گۆڵێکی بێ وەڵام پێ دۆڕاند.
 
گۆڵەکەی وەڵڤەرهامتۆن لە خولەکی 82 لە رێگەی یاریزانی پۆرتوگال، جواو مۆتینهۆ تۆمار کرا.
 
دوای چل ساڵ، ئەمە یەکەم سەرکەوتنی وەڵڤەرهامتۆنە بەسەر مانچێستەر یونایتد دا لە یاریگەی ئۆڵدترافۆرد.
 
راڵف رانگنیک وەکو راهێنەری تازە دەستبەکاربووی مانچێستەر یونایتد، تووشی یەکەم شکست بوو.
 
دوای کۆتاییهاتنی ئەم گەڕەی پرێمەرلیگ، مانچێستەر یونایتد لە پلەی حەوتەمدایە و خاوەنی 31 خاڵە، وەڵڤەرهامتۆنیش هاتە پلەی هەشتەمی ریزبەندی بە کۆکردنەوەی 28 خاڵ.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە