پرۆفایلی هەڵبژاردەی غانا

03-01-2017
رۆژان عەبدلرەحمان
نیشانەکردن جامی ئەفریقای 2017
A+ A-

رووداو - هەولێر 

هەڵبژاردەی غانا نوێنەرایەتی وڵاتەکەی دەکات بۆ بەرز کردنەوەی ناوی ئاڵای ئەستێرە رەشەکان لە رکابەریەکانی تۆپی پێدا، غانا ئێستا دیارترین هەڵبژاردەیە لە نێو ولاتەکانی کیشوەری ئەفریقا، زۆربەی ئەستێرەکانی لە خولە گەورەکانی ئەوروپا یاریدەکەن.

ئەستێرە رەشەکان لە ساڵی 1965 گەورەترین بردنەوەی بەدەستهێنا، توانی بە 13 گۆڵی بێبەرامبەر لە هەڵبژاردەی کینیا بباتەوە ، گەورەترین دۆڕانی غاناش بەرامبەر بولگاریا بوو کاتێک بولگارییەکان بە 10 گۆڵی بێوەڵام بردیانەوە لە 1968.

هەڵبژاردەی غانا لە جامی جیهاندا سێ جار بەشداری کردووە ، بەلام لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا 21 جار بەشدار بووە و چوار جاریش جامەکەی بەدەستهێناوە.

پرۆفایلی هەڵبژاردەکە..

هەڵبژاردەی غانا


سەر بە کیشوەری ئەفریقایە
لە ریزبەندی 53ی فیفایە 
نازناوی هەڵبژاردەکە: ئەستێرە رەشەکان

ئەڤرام گرانت : راهێنەری هەڵبژاردەی غانا و لە ساڵێ 2014 بووەتە را‌هێنەری ئەو هەڵبژاردەیە و 27 یاری ئەنجامداوە و 12 بردنەوە 8 یەکسان بوون و 7 دۆڕانی هەیە.


ئاسامۆو گیان : کاپتنی ئەستێرە ڕەشەکانە یاریزانی ئەلئەهلی قەتەرییە، 95 یاری بۆ هەڵبژاردەکەی ئەنجامداوە و 48 گۆڵی تۆمار کردووە، زۆرترین گۆڵی بەدرێسی هەڵبژاردەکەیەوە تۆمارکردووە.

ریچارد کینگسۆن، یەکێکە لەو یاریزانانەی کە زۆرترین جار یاری بۆ هەڵبژاردەکەی کردووە لە ساڵی 1992 بۆ ساڵی 2012  یەکێک بووە لە گۆڵپارێزەکانی ئەستێرە رەشەکان.






 



 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە