رووداو دیجیتاڵ
تیپی باسکەی یانەی بارسێلۆنا بەردەوامە لە گوشارخستنە سەر ریال مەدریدی رکابەرەکەی و پێشەنگی خولی باسکە ئەوروپی، یۆرۆپالیگ.
بارسێلۆنا بە ئامادەبوونی خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەکە، لەسەر یاریگەی پالاو بلاوگرانا، میوانداری ئەسڤیل لیۆن ڤیلۆربانی فەرەنسی کرد و بە ئەنجامی 101-92 خاڵ لێیبردەوە.
نیکۆلا لاپرۆڤیتۆلای یاریزانی بارسێلۆنا، باشترین یاریزانی یارییەکە بوو، کە بە تەنیا 28 خاڵی بۆ تیپەکەی تۆمارکرد و لەنێویاندا 8 خاڵی سێیانە بوو.
بارسێلۆنا بەم بردنەوەیە ژمارەی سەرکەوتنەکانی کردە 9 سەرکەوتن لە کۆی 11 یاری کە تاوەکو ئێستا ئەنجامی داون.
لە کاتێکدا تیمۆسی لوو کابارۆ باشترین یاریزانی یانە فەرەنسییەکە بوو، کە بەتەنیا 20 خاڵی بۆ تیپەکەی تۆمارکرد، بەڵام تیپەکەی تووشی دۆڕانی نۆیەمینی بوو، کە بەهۆی ئەو شکستەوە لە پلەی پێشکۆتایی ریزبەندیدایە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ