کارلۆ ئەنچێلۆتی: چارەنووسی تۆنی کرووس بەدەست خۆیەتی

02-12-2023
ئیحسان تاهیر
ئەنچێلۆتی و کرووس
ئەنچێلۆتی و کرووس
نیشانەکردن کارلۆ ئەنچێلۆتی تۆنی كرووس
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کارلۆ ئەنچێلۆتی، راهێنەری یانەی ریال مەدرید، لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یاریی یانەکەی بەرامبەر گرانادا قسەی کرد و دووپاتیکردەوە کە لەبەر گۆڵکردن بێلینگهامیان خۆش ناوێت. گوتیشی "ئایا تۆنی کرۆس بەردەوام دەبێت؟ ئەوە بڕیارێکە دەبێت خۆی بیدات".
 
ئەمە پوختەی قسەکانی کارلۆ ئەنچێلۆتی، راهێنەری یانەی ریال مەدریدن:
 
هەرگیز داوامان لە بێلینگهام نەکردووە گۆڵ تۆماربکات. ئەو گۆڵ تۆماردەکات لەبەرئەوەی لێهاتووییەکی سەرسوڕهێنەری هەیە بۆ ئەوەی لە کاتی گونجاودا لەنێو سندوقی بەرامبەردا بێت. تەنیا پێویستە بەردەوام بێت لەوەی کە دەیکات. ماوەیەک دێت گۆڵ تۆمار ناکات، بەڵام لێرە هەمووان رێزی لێدەگرن بەهۆی ئەو کارەی دەیکات نەک بەهۆی ئەو گۆڵانەی کە تۆماری دەکات.
 
ئایا تۆنی کرۆس بەردەوام دەبێت؟ ئەوە بڕیارێکە دەبێت خۆی بیدات، چونکە دەتوانێت باشترین بڕیار بۆ خۆی بدات. لێرە زۆر خۆشەویستە و ئەو دەزانێت. کوالیتی ئاسایی خۆی دەپارێزێت. کاری زۆر باش دەکات.
 
لە هەموو یارییەکدا یاریزانێک دەکەوێتە خوارەوە. خشتەی یارییەکان زۆر تووند و چڕە، بەتایبەتی ئێستا کە یارییە گرنگەکان لە ئەوروپا زۆرن، قۆناخی کۆمەڵەکان زۆر گرنگە و خولی ناوخۆش یەکلایی دەکرێتەوە. تەنیا پێویستە خۆڕاگر بین.
 
سەبارەت بە ئێندریک؟ ئێمە سەیری دەکەین و دڵخۆشین بەو ئاستەی پێشکێشی دەکات. گەشەسەندنی زۆر زۆر خێرایە. ئێمە زۆر دڵخۆشین کە وەرزی داهاتوو لێرە دەبێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە