راهێنەری یانەی کەرخ بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

02-12-2020
سه‌فین ته‌ها @safintaha
A+ A-

رووداو دیجیتال 

کەریم سەلمان، راهێنەری یانەی کەرخ و یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق ئەمڕۆ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

دوای مانەوەی بۆ ماوەی چەند رۆژێک لە نەخۆشخانەی دار ئەلسەلام لە شاری بەغدا، لە کۆتایی کەریم سەلمان لە تەمەنی 55 ساڵیدا کۆچی دواییکرد و چووە ریزی ئەو کەسایەتییە وەرزشییانەی کە لەم ساڵدا لە عێراق بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، لە نموونەی ئەحمەد رازی، عەلی هادی و نازم شاکر.

یانەی کەرخ ئەم هەواڵەی پشتڕاستکردەوە و رایانگەیاند کە دۆخی تەندروستیی کەریم سەلمان وردەوردە بەرەو باشی دەچوو، بەڵام رۆژی چوارشەممە باری تەندروستیی سەلمان بە تەواوی تێكچوو، سەرەڕای بەکارهێنانی ئامێری چآودێریی چڕ و ئۆکسجین، بەڵام کۆچی دواییکرد.

شەرار حەیدەر، سەرۆکی یانەی کەرخ لە لێدوانی رۆژنامەڤانیدا ئاماژەی بەوەکرد " کەریم سەلمان بەر لە 14 رۆژ تووشی کۆرۆنا بووە و بەداخەوە ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا".

کەریم سەلمان تەمەنی 55 ساڵان بوو، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق بووە، بەشداری لە یارییەکانی ئۆڵمپیایدی 1998ـی سیئۆلی کۆریا و ئۆڵمپیادی بارسێلۆنای 1992 کردبوو.

سەلمان یاری بۆ یانەکانی تەڵەبە و کەرخ کردبوو، لە دڵی بەرگرید یاری دەکرد، دواتر بووە راهێنەر و لە ساڵی 2012 بۆ یەکەمجار بووە راهێنەری یانەی تەڵەبە، ئینجا بووە یاریدەدەری راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق، لە ساڵی 2017ـشدا بەفەرمی وەک راهێنەری یانەی کەرخ دەستنیشانکرا و یانەکەی لە نایابی عێراقدا هێشتاوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە