گالەری


رووداو دیجیتاڵ

یانەی هەولێر دەیەوێت قەرەبووی دۆڕانی یاریی رابردووی بەرامبەر یانەی نەفتی وەسەت بکاتەوە، کاتێک بەرامبەر یانەی سەماوە یارییدەکات.

یارییەکە رۆژی پێنجشەممە لە رکابەرییەکانی گەڕی شەشەمی خولی عێراق، لەسەر یاریگەی فرانسۆ هەریری بەڕێوەدەچێت، کە کاژێر 14:00 یارییەکە دەکرێت.

لە پێنج یاریی رابردوودا، هەولێر تەنیا یەک یاریی دۆڕاندووە، دوو یاریی بردووەتەوە و لە دوو یارییشدا یەکسانبووە، ئەمڕۆ چوارشەممە یانەکە دوایین یەکەی مەشقیی خۆی لەسەر یاریگەی دووەمی یانەکە ئەنجامدا، بە ئامانجی ئەوەی بەباشی بۆ یارییەکە ئامادەبن و بگەڕێنەوە سەر رێچکەی سەرکەوتنەکان.