هەموو شت تەواو بووە.. سوارێز دەچێتەوە لای مێسی

02-11-2023
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن یانەی ئینتەر مەیامی لیۆنێل مێسی لویس سوارێز
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

میدیای ئۆرۆگوای ئاشکرایانکردووە لویس سوارێزی هێرشبەری پێشووی بارسێلۆنای ئیسپانی، بەمنزیکانە چارەنووسی خۆی رادەگەیەنێت و دەچێتەوە لای لیۆنێل مێسی لە یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریکی.
 
رۆژنامەی 'ئێل بایییس'ی ئۆرۆگوایی ئاشکرایکردووە، سوارێزی هێرشبەری ئێستای گریمیۆی بەرازیلی، لە کۆتایی وەرزی ئەمساڵی خولی بەرازیلدا کە بەرلە ساڵی نوێ کۆتایی دێت، لە یانەکەی دەڕوات و ساڵی داهاتوو پەیوەندی بە ئینتەر مەیامیی ئەمریکییەوە دەکات.
 
رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، "سوارێز بۆ ماوەی ساڵێک گرێبەست لەگەڵ یانە ئەمریکییەکە دەکات، ئەگەری ئەوەش لە گرێبەستەکەدا دەهێڵێتەوە بۆ ساڵێکی دیکەش گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە".
 
رۆژنامەکە دەڵێ، "سوارێز لە ئینتەر مەیامی، لە پلەی یاریزانە نایابەکان دەبێت و مووچەیەکی زۆر وەردەگرێت".
 
سوارێز دەبێتە شوێنگرەوە جۆزیف مارتینێزی هێرشبەری یانەکە کە پێشتر تاتا مارتینۆی راهێنەر رۆیشتنی لە یانەکە راگەیاندبوو.
 
چوونی سوارێز بۆ ئینتەر مەیامی، جارێکی دیکە ئەو یاریزانە لەگەڵ مێسی، بۆسکێس و جۆردی ئالبا کۆدەکاتەوە، پاشئەوەی لە ساڵی 2020 لەیەکدی جیابوونەوە لە بارسێلۆنا. ئەوکات سوارێز روویکردە ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی، پاشان ناسیۆنال مۆنتیڤیدیۆی ئۆرۆگوایی و لە کۆتاییشدا گریمیۆی بەرازیلی.
 
سوارێز لەگەڵ یانە بەرازیلییەکەدا تاوەکو ئێستا دە گۆڵی تۆمارکردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە