مانوێل نۆیەر تووشی شێرپەنجە بووە

02-11-2022
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن مانوێل نۆیەر شێرپەنجە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

مانوێل نۆیەر، گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی بایرن میونشن، ئەمڕۆ چوارشەممە لە رێگەی ئینیستاگرامەکەیەوە، تووشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجە رایگەیاند، ئەمەش وایکردووە لەم ماوەیەی دواییدا لە یاریگاکان دووربکەوێتەوە، بەهۆی ئەنجامدانی بەرنامەیەکی چارەسەری چڕ.
 
مانوێل نۆیەر دووپاتیکردەوە کە لە ماوەی داهاتوودا بەهۆی شێرپەنجەکەیەوە دەبێت 3 نەشتەرگەری بۆی بکرێت، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو بەرنامە چارەسەرییەی کە پزیشکان بۆیان داناوە.
 
گۆڵپارێزی ئەڵمانی، سوپرایزێکی شۆکهێنەری لەبارەی پێکانەکەیەوە تەقاندەوە کە وایکرد لە یاریگاکان دووربکەوێتەوە و لە دوایین گەڕی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ و خولی ئەڵمانیادا بەشداری نەکرد.
 
ماوەی چەند هەفتەیەکە مانوێل نۆیەر لە بایرن دابڕاوە، دوای ئەوەی یانەکە بە فەرمی پێکانەکەی راگەیاند، بەڵام بەبێ ئەوەی سروشتی ئەو پێکانە ئاشکرابکات، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە ئەمڕۆ ئاشکرای بکات کە تووشی شێرپەنجەی پێست بووە.
 
مانوێل نۆیەر دووەم یاریزانی بوندێسلیگایە لەم وەرزەدا تووشی شێرپەنجە بێت، دوای سێباستیان هالەری هێرشبەری کوتدیڤواریی یانەی بۆرووسیا دۆرتموند.
 
بەگوێرەی هەندێک لە راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان، شێرپەنجەی مانوێل نۆیەر کاریگەری لەسەر بەشداریکردنی لە مۆندیالی قەتەردا نابێت، بەڵام زۆر لە سەرچاوەکانیش باس لەوە دەکەن کە نۆیەر ناتوانێت بەشداری لە مۆندیالدا بکات.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە