چاڤی: دەمانەوێت یۆرۆپالیگ ببەینەوە

02-11-2022
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن بارسێلۆنا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

چاڤی هێرناندێز، راهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دڵخۆشیی خۆی بەرامبەر بردنەوە لە یانەی ڤیکتۆریا پڵزن پێشاندا و گوتی " ئامانجی ئێمە بردنەوەی یۆرۆپالیگە."
 
چاڤی لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی دوای یارییەکەیان لە دوایین گەڕی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ کە 4-2 یارییەکەیان بردەوە گوتی " لە نیوەی یەکەمدا باشبووین، بەڵام بەهۆی هەندێک هەڵەی نا پێویستەوە تووشی کێشە بووین، رکابەرەکەمان هەلی زیاتریان دروستکرد، ئێمە تێگەیشتین کە رکابەرەکەمان زەحمەتە، من پێمخۆشبوو کە تیپەکە بە هێرشبەری یارییدەکات، بەڵام هێڵی بەرگری سەرنجی رانەکێشام."
 
راهێنەری بارسێلۆنا زیاتر گوتی " هەژماری ئێمە لە چامپیۆنزلیگدا نەرێنی بوو، ئێمە بەهەمان شێوەی بایرن میونشن و ئینتەرمیلان هەلی سەرکەوتنمان هەبوو، بەڵام لەدەستماندا.
 
چاڤی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت " بارسێلۆنا یەکێکە لە بەربژێرەکانی بردنەوەی یۆرۆپالیگ، ئامانجی ئێمە ئەوەیە بگەینە یاری کۆتایی و نازناوەکە ببەینەوە، پێویستە لەسەرمان بەشێوەیەکی باش یاری بکەن، بەهێزەوە رکابەری بکەین، ئەمە ئالنگارییە لەبەردەم یانەکە و تیپەکەدا."
 
چاڤی دووپاتیدەکاتەوە کە یۆرۆپالیگ پاڵەوانێتییەکی بەهێزە، بەهۆی تیپانەی تێیدا بەشدارن و دەڵێت " دەمانەوێت رکابەری بکەین بۆ ئەوەی دوور بڕۆین لە رکابەرییەکەدا."
 
بارسێلۆنا لە قۆناخی کۆمەڵەی چامپیۆنزلیگدا لە کۆمەڵەی سێیەم بوو، لە کۆی 6 یاری 7 خاڵی کۆکردەوە، بەمەش نەیتوانی بگاتە قۆناخی 16ـی پاڵەوانێتییەکە و بۆ وەرزی دووەم لەسەریەک لە قۆناخی کۆمەڵەکاندا ماڵئاواییکرد و چووە یۆرۆپالیگ.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە