داهاتووی ئێریکسن لەنێوان یارییکردن و وازهێنان

02-11-2021
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن کریستیان ئێریکسن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

داهاتووی کریستیان ئێریکسن، ئەستێرەی دانیمارکی و یانەی ئینتەرمیلان، دوای ئەو رووداوەی لە یۆرۆی 2020ـدا تووشی بوو دیارنییە، بەڵام ئەگەری هەیە لە یانە ئیتاڵییەکە بڕوات و ئەزموونێکی دیکە تاقیبکاتەوە.
 
میدیای ئیتاڵیا بڵاویکردەوە، هەموو رێگەکان بەرەو ئەوەن کە کریستیان ئێریکسن لە یانەی ئینتەرمیلان بڕوات، بەتایبەت کە یاریزانەکە چیدیکە ئەمساڵ ناتوانێت یاریی بکات.
 
رۆژنامەی کۆریێری دێللۆ سپۆرت دەڵێت " بەهۆی دانانی ئەو ئامێرەی تایبەت بە لابردنی لەرزینی دڵ بۆ ئێریکسن دانراوە، یاریزانەکە مەترسیی ئەوەی لەسەرە کە چیدیکە نەتەوانێت لە خولی ئیتاڵیا یاریی بکات.
 
بەپێی راپۆرتەکە چارەسەری گونجاو بۆ ئێریکسن ئەوەیە جارێکی دیکە بگەڕێتەوە یانەی ئایاکسی هۆڵەندی، بەتایبەت کە هەلی هەڵگرتنی ئامێری تایبەت بە لەرزینی دڵ بۆ ئەو یاریزانە زۆر زەحمەتە.
 
لە ئەگەری گەڕانەوەی یاریزانەکە بۆ یانەی ئایاکس، ئێریکسن هەلی ئەوەی دەبێت کە توانای جەستەیی بگەڕێنێتەوە و بگەڕێتەوە نێو هەڵبژاردەی دانیمارکیش.
 
کریستیان ئێریکسن لە یۆرۆی 2020 لە یاریی دانیمارک و فینلەندا، کریستیان ئێریکسن تووشی رووداوێکی چاوەڕواننەکرا و نەخوازراو بووەوە و بەو هۆیەوە یاریزانەکە بەخێرایی بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە، لەو کاتەوە یاریزانەکە نەیتوانیوە هیچ یارییەک ئەنجامبدات و وادەی گەڕانەوەشی دیارنییە.
 
گرێبەستی کریستیان ئێریکسن، گرێبەستەکەی لەگەڵ ئینتەرمیلان لە هاوینی 2024 کۆتاییدێت، یاریزانەکە لە 2010 تاوەکو 2013 لە ئایاکس یارییکردووە، لە 163 یارییدا 32 گۆڵی تۆمارکردووە و 65 ئاسیستی هەبووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە