هۆشدارییەک بۆ یاریزانانی ریال مەدرید


رووداو دیجیتاڵ

سێرخیۆ رامۆس، کاپتنی یانەی ریال مەدرید بە گرنگییەوە باسی رووبەڕووبوونەوەی یانەی ئینتەرمیلان دەکات لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

میدیای ئیسپانیا دەڵێت، رامۆس هۆشداریی لەبارەی مەترسیی یاریزانەکانی نیرازۆری داوەتە هاوڕێکانی، بۆ ئەوەی بەرامبەر ئەو یانەیە بەباشی مامەڵە بکەن و لە مەترسیی یاریزانەکانی یانە ئیتالییەکە ئاگاداربن.

رامۆس لەکاتێکدا ئەو هۆشدارییەی داوەتە یاریزانانی ریال مەدرید، کە نیرازۆری خاوەنی رۆمێلۆ لوکاکویە.

رامۆس لە ژووری جل گۆڕیندا ئەم هۆشدارییەی داوەتە یاریزانەکان و پێیگوتوون، راگرتنی لوکاکو شتێکی زۆر قورسە، بۆیە دەبێت زۆربەباشی چاودێریی بکەن.

لەگەڵ ئەوەشدا سێرخیۆ گوتوویەتی، دڵنیا نییە کە لوکاکو یارییدەکات یان نا، بەڵام ئەگەر یارییکرد رامۆس بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئامادەیە، کە هەندێک لە لاوتارۆ مارتینێز مەترسیدار ترە.

رۆژی سێشەممە لە سێیەم یاریی قۆناخی کۆمەڵەکان، یانەی ریال مەدرید و ئینتەرمیلان رووبەڕووی یەکدەبنەوە، ئینتەر لە دوو یاریی رابردوودا یەکسانبووە، ریال مەدرید یەکسانبوونێک و دۆڕانێکی هەیە، بۆیە ئەم یارییە یەکێک لە یارییەکانی لووتکەی ئەم گەڕە دەبێت، بۆ بردنەوەی یەکەم سێ خاڵ لەلایەن هەردوو یانەوە.