بەهۆی حەبیبەوە داوادەکرێت کیمپێمبێ لە هەڵبژاردەی فەرەنسا دەربکرێت

02-11-2020
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن حەبیب نۆرماگۆمیدۆڤ پرێسنێل کیمپێمبێی
A+ A-

رووداو دیجیتال

پەرلەمانتارێکی فەرەنسا داوادەکات چیدی رێگە بە پرێسنێل کیمپێمبێی بەرگریکاری یانەی پاریس سانجێرمان نەدرێت یاری بۆ هەڵبژاردەی فەرەنسا بکات.

جۆردان باردێلای سەرکردە لە پارتی گردبوونەوەی نیشتیمانیی فەرەنسی، داوادەکات کیمپێمبێ لە هەڵبژاردەی کەڵەشێرەکان دەربکرێت بەهۆی ئەوەی لایکێکی بۆ پۆستێکی حەبیب نۆرماگۆمۆدیڤی شەڕکەڕی بەناوبانگی رووسی کردووە.

حەبیب نۆرماگۆمۆدیڤی پاڵەوانی جیهان لە هونەرەکانی شەڕ، لەو پۆستێکیدا، کە لە ئینیستاگرام بڵاویکردووەتەوە، زۆر بە تووندی رەخنە لە ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا دەگرێت، بەهۆی لێداونەکانی  لە دژی ئایینی ئیسلام.

حەبیب وێنەیەکی ماکرۆنی پۆست کردبوو، و لەگەڵیدا چەند وشەیەکی نووسیبوو کە رەخنەبوون لە سەرۆکی فەرەنسا.

پرێسنێل کیمپێمبێ، کە یاریزانێکی موسڵمانی هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی پاریس سانجێرمانە، دواتر رووکردنەوەی دا و گوتی "من زمانی رووسی نازانم، نەمزانی حەبیب باسی چیکردووە".

جۆردان باردێلا، لە تویتەر وەڵامی ئەو پاساوەی کیمپێمبێ داوەتەوە و نووسیویەتی "ئایا ئەم قسانە بیانوویەکی رەوان؟ ئێوە خەڵکی بە گەمژە دەزانن؟ نابێ لەمەودوا هەڵبژاردەی فەرەنسا هەڵبژاردەی کیمپێمبێ بێت، ئەو کەسەی لە ئینیستاگرام پشتگیری لە جیهاد دەکات و نایەوێت بەرپرسیاریەتی هەڵبگرێت، پێتانوایە من گەمژەم؟".

پرێسنێل کیمپێمبێ، دوای ئەوەی رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆری فەرەنسییەکان بووەوە، لە تویتەر پۆستێکی کردووە و تێیدا نووسیویەتی "نامەوێت دەست لە سیاسەت بدەم، لەوانەیە بەهەڵەتێگەیشتنێک هەبێت، من ناتوانم بە زمانی رووسی قسەبکەم، من وەرزش دەکەم نەک سیاسەت، زۆر بە تووندیش دژی تیرۆر و هەموو شێوەکانی تووندوتیژیم".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە