رووداوی وه‌رزشی ـ ABC
رۆژنامه‌ی ABCی ئیسپانی، رایگه‌یاند فلۆره‌نتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید، دڵنیایه له‌وه‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوبژیوانانی ئیسپانیا یارمه‌تی یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌دات، بۆیه هه‌وڵه‌كانی خستووه‌ته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی لابدات.
وه‌ك ئه‌و رۆژنامه‌یه باسی ده‌كات، له‌دوای ئه‌و هه‌ڵه گه‌وره‌یه‌ی ناوبژیوان له یاری مالاگا و بارسێلۆنا كردی، كه گۆڵێكی نا دروستی بۆ بارسا ئه‌ژماركرد، پێرێز گه‌یشتووه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه ده‌ستێكی نهێنی هه‌یه وا ده‌كات هه‌ندێك له ناوبژیوانان بڕیاره‌كانیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی بارسا بده‌ن و ده‌ڵێت "پێرێز دڵنیایه له‌وه‌ی سانچێز ئهرمینیۆی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوبژیوانان یارمه‌تی بارسا ده‌دات، به‌تایبه‌تیش كه ئه‌و هانده‌رێكی سه‌رسه‌ختی یانه‌ی كهتالۆنییه".
وه‌ك ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی ده‌كات، سه‌رۆكی ریال مه‌درید ده‌ستی به هه‌وڵه‌كانی كردووه بۆ دوورخستنه‌وه‌ی سانچێز له پۆسته‌كه‌ی، كه له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1993ه‌وه وه‌ریگرتووه.
بۆ ئه‌وه‌ش یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیای ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌و ده‌شڵێت "پێرێز له هه‌ڵوێستێكی به‌هێزدایه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كارگێڕی چه‌ندین یانه‌ی دیكه‌ی لالیگاش پشتگیری لێده‌كه‌ن و پێیانوایه ناوبژیوانان سهتهمیان لێ ده‌كه‌ن، كه بریتین له هه‌ریه‌ك له دێپۆرتیڤۆ لاكۆرۆنیا، لاس پالماس، سێڤییا، مالاگا، ئیبار و ئیسپانیۆل".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ