سیسک فابریگاس دەیەوێت چارەنووسی خۆی یەکلایبکاتەوە

02-11-2016
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن سیسک فابریگاس
A+ A-

رووداو - هەولێر

سەرچاوە رۆژنامەڤانییەکانی بەریتانیا رایانگەیاندووە، سیسک فابریگاس، یاریزانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەیەوێت داهاتووی خۆی لەگەڵ یانە لەندەنییەکە یەکلایبکاتەوە.


لەو کاتەوەی ئەنتۆنیۆ کۆنتی بووەتە بەڕێوەبەری هونەری یانەکە سیسک فابریگاس زۆرینەی کاتەکان لەسەر کورسی یەدەگ بووە و تەنیا چەند خولەکێکی کەم بەشداریی لە یارییەکاندا کردووە.


یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی ئامادەیی خۆی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە پێشانداوە و دەیەوێت لە گواستنەوەی زستانی داهاتوودا بەشێوەی خواستن تاوەکو کۆتایی وەرز یاریزانەکە بباتە ریزەکانی.

بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی، سیسک فابریگاس دەیەوێت لە پێناو مانەوەی لە چێڵسی بجەنگێت و دەیەوێت شوێنی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکەدا بکاتەوە.

دەستەی کارگێری یانەی چێڵسی لەئەگەری کەم بەشداریکردنی لە یارییەکانی یانەکەدا دەیەوێت مووچەی یاریزانەکە کەمبکاتەوە، لە کاتێکدا سیسک هەفتانە 200 هەزار پاوەند لە یانەکە وەردەگرێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە