پاتریس ئێڤرا: بەهۆی رۆناڵدۆ و بەیڵەوە فێرگسۆن وازی لەکاری راهێنەرایەتی هێنا

10 کاژێر له‌مه‌وپێش
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن مانچێستەر یونایتد، کریستیانۆ رۆناڵدۆ سێر ئەلێکس فێرگسۆن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

پاتریس ئێڤرا، یاریزانی پێشووی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی، ئاشکرایکردووە هۆکاری وازهێنانی یەکجاریی، سێر ئەلێکس فێرگسۆنی راهێنەری ئەفسانەیی یانەی مانچێستەر یونایتد، کریستیانۆ رۆناڵدۆ و گاریس بەیڵ بوون.
 
ئێڤرا کە ساڵانێکی بەرچاو یاریزانی مانچێستەر یونایتد بووە، ئاشکرایکردووە، کارگێڕیی مانچێستەر یونایتد ئامادەنەبوون بڕی 200 ملیۆن پاوەند بدەنە فێرگسۆن بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ رۆناڵدۆ و بەیڵ، هەربۆیە فێرگسۆن، بڕیاریدا بەیەکجاری واز لە کارکردن وەک راهێنەر بهێنێت.
 
فێرگسۆن 26 ساڵ راهێنەری مانچێستەر یونایتد بوو، 38 نازناوی جیاوازی بەدەستهێنا، لە نێویاندا 13 نازناوی پرێمەرلیگ. ساڵی 2013 بەیەکجاری جیهانی مەشقدانی بەجێهێشت.
 
ئێڤرا لە پۆدکاستێکدا دەڵێ، رۆژی وازهێنانی سێر ئەلێکس فێرگسۆن ناخۆشترین رۆژی ژیانم بوو، هێندە شۆک بووم، نەمتوانی بگریم.
 
ئەو هەروەها دەڵێ، هۆکاری وازهێنانی یەکجاریی سێر ئەوەبوو کە دوو هەفتە بەر لە وازهێنانەکەی منی بردە ژوورەکەی خۆی لە یانە و گوتی سەیری ئەم پیاوانە بکە کە یانەکە بەڕێوەدەبەن، ئەوان وازدەزانن من وازدەهێنم، بەڵام من دە ساڵی دیکەش بەردەوام دەبم، بەڵام پێویستمان بەبردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ هەیە.
 
ئێڤرا دەڵێ، فێرگسۆن دواتر پێی گوتم کە رۆناڵدۆ 99 لەسەد رازیبووە بگەڕێتەوە مانچێستەر یونایتد، گاریس بەیڵیش بەهەمان شێوە رازییە. بەڵام هاتنی ئەوان بۆ یانەکە پێویستی بە 200 ملیۆن پاوەند هەبوو، یانەکە رەتیکردەوە لە کاتێکدا دوای سێر، ملیارێک پاوەندیان خەرجکردووە و هیچیان بەهیچ نەکردووە.
 
کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ساڵی 2009 ریال مەدریدی بەجێهێشت و روویکردە ریال مەدرید و پاشان یوڤێنتوسی ئیتاڵی، بەڵام ساڵی 2018 جارێکی دیکە گەڕایەوە یونایتد و پاشانیش لە 2021 روویکردە یانەی نەسڕی سعودی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە