بوندێسلیگا.. بۆرووسیا دۆرتموند بەدوای قەرەبوودا دەگەڕێت

02-10-2021
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن بۆرووسیا دۆرتموند بوندێسلیگا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

یارییەکانی گەڕی حەوتەمی بوندێسلیگا درێژیان دەبێت و بۆرووسیا دۆرتموند بۆ گەڕاندنەوەی متمانە میوانداری ئۆگسبۆرگ دەکات.
 
دۆرتموند هەفتەی رابردوو بە مونشنگلادباخ دۆڕا و گەڕایەوە پلەی چوارەمی ریزبەندیی، کە خاوەنی 12 خاڵە، بۆیە ئەمڕۆ دەیەوێت بە بردنەوە لە ئۆگسبۆرگ بگەڕێتەوە سەر رێچکەی سەرکەوتنەکانی، کە ئەمساڵ مەبەستیەتی رکابەری سەرەکی بایرن میونشن بێت لەسەر نازناوی بوندێسلیگا.
 
یارییەکی دیکەی بەهێزی ئەم گەڕە لە نێوان ڤۆڵفسبۆرگ و بۆرووسیا مۆنشنگلادباخ دەبێت، کە ڤۆڵفسبۆرگ ئەم وەرزەی بەهێز دەستپێکردووە، ئەگەرچی لە گەڕی رابردوودا تووشی شکستێکی چاوەڕواننەکراو بوو.
 
ڤۆڵفسبۆرگ 13 خاڵی هەیە و لە پلەی سێیەمدایە، کەچی مونشنگلادباخ تەنیا 7 خاڵی هەیە و پلەی 13ـی گرتووە، بەڵام ورەبەرزە بە ئەنجامی گەڕی رابردووی، کە لە بۆرووسیا دۆرتموندی بردووەوتەوە.
 
یارییەکانی ئەمڕۆ:
 
بۆرووسیا دۆرتموند - ئۆگسبۆرگ 16:30
شتوتگارت - هۆفێنهایم 16:30
هێرتا بەرلین - فرایبۆرگ 
ڤۆڵفسبۆرگ - مۆنشنگلادباخ 16:30 
لایپزیگ - بۆخوم 19:30 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە