لوکا مۆدریچ مانگێک دووردەکەوێتەوە

02-10-2016
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن لوکا مۆدریچ
A+ A-

رووداو - هەولێر

یاریسازی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لۆکا مۆدریچ بەهۆی پێکانەوە ماوەی مانگێکی لە ریزەکانی یانەکە دووردەکەوێتەوە و بەشداری چوار یاری داهاتووی یانەکە ناکات.


مۆدریچ لەبەستەرەکانی ئەژنۆی چەپیدا تووشی پێکانهاتووە بەپێی راپۆرتی دەستەی پزیشکی یانەی ریال مەدریدیش یاریزانە کرواتییەکە تاوەکو مانگی داهاتوو ناگەڕێتەوە نێو یاریگەکان.

لوکا تاوەکو رۆژی 10 ئەم مانگە چاوەڕێی پزیشکەکان دەکات بۆ ئەوەی بەتەواوی ماوەی دوورکەوتنەوەی دیاربێت و پزیشکەکانیش پەیوەندیکردنی یاریزانەکەیان بە هەڵبژاردەی کرواتیا بۆ پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی 2018 تاوەکو ئێستا یەکلایینەکردووەتەوە.

ئەستێرە کرواتییەکە دوێنی راهێنانەکانی ئەنجامنەداوە و رۆژنامەی مارکاش رایگەیاندووە، زیدان بۆ چوار یاری داهاتوو بەرامبەر یانەکانی ریال بێتیس، ئاتلێتیک بیلبا، دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێش و یارییەکەی ئەمڕۆ بێبەش دەبێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە