دهۆک گرێبەست لەگەڵ مەسعود ئۆزێلی نوێ دەکات

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن پیتەر گۆرگیس یانەی دهۆک
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

یانەی دهۆک گرێبەستی لەگەڵ پیتەر گۆرگیس، یاریزانی بەڕەچەڵەک عێراقی واژۆکرد بۆ ئەوەی ریزەکانی لە وەرزی نوێدا بەهێزتر بکات. کە سەردەمێک ئەو یاریزانە بە "مەسعود ئۆزێلی نوێ" نێودەبرا. پێشتریش نزیکبوو لە چوونە ریزەکانی یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی.
 
یانەی دهۆک لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا رایگەیاند، بە گرێبەستێکی بێبەرامبەر ئەو یاریزانەی هێناوەتە ریزەکانی.
 
گۆرگێسی تەمەن 23 ساڵ پێشتر لە یانەی برایتنی ئینگلیزی یاری کردووە، و بەربژێرێکی بەهێزیش بوو بۆ ئەوەی بچێتە ریزەکانی یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی پێش ئەوەی لە کۆتاییدا گرێبەستەکە شکست بێنێت.
 
ڕۆژنامەی سەنی بەریتانی، لە ساڵی 2016 لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، ئەو یاریزانە بەڕەچەڵەک عێراقییە لەلایەن ئارسێناڵەوە داواکراوە بۆ ئەوەی گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ بکات و بە مانشێتێک نووسیبووی گرێبەستەکە خەریکە شکست دێنێت.
 
پیتەر گۆرگێس، وەک یاریزانی باڵی هێرشبەر یاری دەکات، لە چەندین یانەی سویدیش یاری کردووە، دوا یانە مالمۆ بوو کە پێش کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی بەخواستن بە ئۆریبرۆی داوە.
 
یانەی دهۆک چەندین بەهرەمەندی هێناوە بۆ بەهێزکردنی ریزەکانی لە وەرزی نوێدا، دیارترینیان زانا عەلی یاریزانی یانەی روانی فەرەنسی، کە لە باڵی چەپ یاری دەکات و تەمەنی 30 ساڵە، لەگەڵ ماسیس ئارتن بەرگریکاری هۆڵەندی بەڕەچەڵەک عێراقی.
 
هەروەها ئەو یانەیە گرێبەستی لەگەڵ چەند یاریزانێکی دیکە کردووە، کە ئەمانەن: جیلبێرت کۆمسان، پاشەنگ عەبدوڵڵا، ئیڤۆریان وانلۆ کولیبالی، هارون زوبێر، نەجم شوان و ئەرکان مەنسوور.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە