ڤیدیۆ؛ کانسێلۆ: بارسێلۆنا باشترین یانەیە کە بتوانم یاری بۆ بکەم

رووداو دیجیتاڵ

 

جواو کانسێلۆ، دوای ئەوەی لە لایەن یانەی بارسێلۆناوە وەک یاریزانێکی نوێ ناسێنرا، رایگەیاند کە زۆر دڵخۆشە بە پەیوەندیکردن بە ریزەکانی یانەی بارسێلۆناوە و گوتی "بارسێلۆنا باشترین یانەیە کە بتوانم یاری بۆ بکەم".
 
ئەمە پوختەی قسەکانی جواو کانسێلۆی یاریزانی نویی یانەی بارسێلۆنایە:
 
ئەمە خەونێکە کە هاتووەتە دی. دەمەوێ سوپاسی خێزانەکەم و بەڕێوەبەری کارەکانم و هاوڕێکانم بکەم. هەموو ئەوانەی ئەم کارەیان کردە راستی. دایکم کە هەموو رۆژێک لە ئاسمانەوە سەیرم دەکات، دەزانێت کە ئەمڕۆ توانیم خەونی یاریکردن بۆ یانەی ژیانم بەدەستبهێنم. شانازی بەوە دەکەم کە لێرەم.
 
بارسا هەمیشە یانەی خەونەکانم بووە و ئەمە لەبەرئەوە ناڵێم کە لێرەم. ئەوە راستییەکی سادەیە. هەرکەسێک من بناسێت دەزانێت کە پێشتر هەموو نموونە باڵاکانم لێرە یارییان کردووە. ئەم یانەیە و کولتوورەکەی باش دەناسم. یاری دەکەن بۆ ئەوەی کۆنترۆلی تۆپ بکەن و هەمیشە لە نیوەی بەرامبەردا بن. پێموایە باشترین یانەیە کە بتوانم یاری بۆ بکەم بەهۆی شێوازی یاریکردنمەوە.
 
زۆر دڵخۆشم کە لێرەم. هەروەها گەیشتوومەتە ئێرە بەبێ هەستکردن بە خۆبەزلزانین،  ئاواتەخوازم لەگەڵ هاوڕێکانم نازناوەکان بەدەستبهێنین، چونکە ئەم یانەیە بۆ ئەوە دەژی. دەزانم ئێمە گوشارمان لەسەرە، بەڵام من حەزم لە گوشارە. بۆیە ئاواتەخوازم وەرزێک بێت کە نازناوەکان بەدەستبهێنین، چونکە وەک تازە گوتم یانەکە هەمیشە ئەوەی دەوێ.