ڤیدیۆ؛ بۆرووسیا دۆرتموند دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا

رووداو دیجیتاڵ

لە یاریگای ڤێستفالێنستادیۆن، بۆرووسیا دۆرتموند دوو خاڵی گرنگی لە بوندێسلیگادا لەدەستدا کاتێک لەگەڵ یانەی هایدنهایمی ئەمساڵ هاتوو بۆ بوندێسلیگا یەکسانبوو بە ئەنجامی 2-2.
 
دۆرتموند لە خولەکی حەوت بە لێدانەکی جولیان گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد.
 
پاشان دۆرتمۆند دوای 15 خولەک بە لێدانی سزای گۆڵی دووەمی تۆمارکرد، کاتێک ئێمری جان بەسەرکەوتوویی جێبەجێیکرد.
 
لە گێمی دووەمدا هەموو شتێک گۆڕا و تیپەکەی ئیدین تێرزیچی راهێنەر نەیتوانی یارییەکە یەکلایی بکاتەوە و ئیرین دینکسی لە خولەکی 64 گۆڵی یەکەمی خاوەن یاریگەی تۆمارکرد.
 
پێش ئەوەی بە هەڵەی سێباستیان هالەر، ناوبژیوان لێدانی سزا بۆ هایدنهایم هەژماربکات، کە تیم کلایندینست بەسەرکەوتوویی جێبەجێیکرد و ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە و یارییەکە 2-2 کۆتاییهات.
 
بەم ئەنجامە دۆرتمۆند دوای سێ یاری بە کۆکردنەوەی 5 خاڵ لە پلەی شەشەمی ریزبەندیدایە، هاوکات ئەم یەکسانبوونە یەکەم خاڵی لەم وەرزەدا بە تیپە نوێیەکەی خولەکە بەخشی.