یەکەم لێدوانی کانسێلۆ دوای پەیوەندیکردنی بە بارسێلۆناوە

02-09-2023
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن جواو کانسێلۆ بارسێلۆنا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

جواو کانسێلۆ، یاریزانی پۆرتوگالی لەبارەی پەیوەندیکردنی بە ریزەکانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانییەوە، رایگەیاند لەم وەرزەدا هەموو هەوڵێک دەدات بۆ دڵخۆشکردنی هاندەران.
 
یانەی بارسێلۆنا بەفەرمی گرێبەستکردنی لەگەڵ جواو کانسێلۆی پۆرتوگالی و یاریزانی مانچێستەر سیتی بەخواستن بۆ یەک وەرز راگەیاند.
 
کانسێلۆ لە یەکەم لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی بارسێلۆنا، گوتی "زۆر دڵخۆشم کە پەیوەندیم بەم یانە گەورەیەوە کردووە، سەرکەوتوو بووم لە بەدیهێنانی خەونەکەم کە یاریکردن بوو بۆ بارسێلۆنا".
 
لە درێژەی قسەکانیدا، کانسێلۆ گوتی "بارسێلۆنا یەکێکە لەو یانانەی کە لە منداڵییەوە خەونم بەوەوە دەبینی یاری بۆ بکەم، هەروەها بێنفیکا کە پێشتر یاریم بۆ کردووە".
 
یاریزانی پۆرتوگالی ئاماژەی بەوەشکرد "زۆر دڵخۆشم بەم ئەزموونە نوێیەم لەگەڵ تیپەکەدا، چەندین ئەستێرەی تۆپی پێی دڵخوازم لێرە یارییان کردووە".
 
سەبارەت بە وەرزی نوێش، کانسێلۆ گوتی "پێموایە وەرزێکی خۆش و نایاب دەبێت بۆ ئێمە و هاندەران، پابەندبوونێکی زۆرمان هەیە بۆ پێشکێشکردنی ئاستێکی باش، هیوادارین جامەکان بەدەستبهێنین".
 
کانسێلۆ بەوە قسەکانی کۆتاییپێهێنا، کە گوتی "من دڵخۆشم، چونکە دەزانم ئەم یانەیە یاری تۆپی پێی باش دەکات، و باوەڕم وایە شێوازی یاریکردنیان لەگەڵ مندا دەگونجێت، هەرچی لە توانامدایە لە یاریگەدا پێشکێشی دەکەم".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە