ئیكاردی نزیكه له پاریس سانجێرمان
رووداو ـ هه‌ولێر
یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی نزیككهوتووهتهوه له به‌ده‌ستهێنانی تواناكانی هێرشبه‌ری ئه‌رجه‌نتینی، ماورۆ ئیكادری.
تۆڕی سكای سپۆرتسی ئیتالی، رایگه‌یاند پاڵه‌وانی خولی فه‌ره‌نسا به‌ر له كۆتاییهاتنی ماوه‌ی مێركاتۆی هاوینه به چه‌ند كاژێرێك گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئیكاردی ده‌كات .
به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، هێرشبه‌ری ئه‌رجه‌نتینی یانه‌ی ئینته‌رمیلانی ئیتالی به‌شێوه‌ی خواستن بۆ ماوه‌ی ساڵێك ده‌چێته ریزه‌كانی یانه‌ی پاریس سانجێرمان، له‌گه‌ڵ مافی سه‌رپشككردن بۆ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كردنی به‌رامبه‌ر 70 ملیۆن یۆرۆ.
هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی دیكه‌ش، ده‌ڵێن "ئیكاردی گه‌یشتووه‌ته پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا بۆ ئه‌نجامدانی پشكنینه پزیشكییه‌كان".
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی ئینته‌رمیلانی وه‌رگرت، ئیكاردی له‌وه ئاگاداركرده‌وه كه ئه‌و له پلانه‌كانیدا نییه، بۆیه پێویسته ئیكاردی بۆ یانه‌یه‌كی دیكه یاری بكات.
ئیكاردی ته‌مه‌ن 26 ساڵان، وه‌رزی رابردوو له 37 یارییدا 17 گۆڵی بۆ ئینته‌رمیلان تۆماركرد، كه ساڵی 2013 له سامپادۆریاوه په‌یوه‌ندی به ئینته‌رمیلانه‌وه كردووه.