ڤیدیۆ؛ مۆرینیۆ لە یارییەکی خێرخوازیدا بووە گۆڵپارێز


رووداو - هەولێر

لە یارییەکی خێرخوازیدا کە لەنێوان هەردوو تیپی ریۆ فێردیناند و ئالان شیرەر یاریزانانی پێشووی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا ئەنجامدرا، خۆسێ مۆرینیۆ، بەڕێوەبەری هونەری یانەی مانچێستەر یونایتد بووە گۆڵپارێز.


 

مۆرینیۆ لە یارییەکەدا لە جیگەی داڤید جەیمس، گۆڵپارێزی پێشووی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە تیپی ئالان شیرەر بەشداریی لە یارییەکەدا کرد و لەیارییەکەدا بە هۆی بەفیڕۆدانی کات کارتێکی زەردیشی پێدرا.


 

مۆرینیۆ لەلێدانەکانی یەکلاییکەرەوەدا لە یارییەکەدا گۆڵێکیشی تۆمارکرد، بەشداریکردنی ئەو راهێنەرە لە یارییەکدا وەک یاریزان لە کاتێکدایە کە پێشتر مۆرینیۆ یاریزان نەبووە.