هاری کەین لە تۆتێنهام یاخی دەبێت

02-08-2021
ئەحمەد سەنگاوی
ئەحمەد سەنگاوی @ahmadsangawe
A+ A-

رۆژنامەیەکی بەریتانی دوایین هەڵوێستی هاری کەینی ئەستێرەی یانەی تۆتێنهامی ئاشکرا کرد، دوای ئەوەی بەشداری راهێنانەکانی ئەمڕۆی یانەکەی نەکرد.

رۆژنامە بەریتانییەکە باس لەوە دەکات: "وا بڕیاربوو ئەمڕۆ هاری کەین کۆتایی بە پشووەکەی بهێنێت و بگەڕێتەوە بارەگای یانەکەی بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی و هەڵسەنگاندنی توانای جەستەیی، بۆ ئەوەی دەست بە مەشق و راهێنانەکان بکاتەوە، بەڵام هاری کەین وەکو جۆرێک لە کاردانەوە بەرامبەر بەرپرسانی یانەی تۆتێنهام بایکۆتی هەموو شتێکی یانەکەی کردووە و نەگەڕاوەتەوە بۆ یانەی تۆتێنهام".

رۆژنامەکە ئاشکرایکرد: "هاری کەین تاوەکو بەرپرسانی یانەکەی چارەنووسی یەکلایی نەکەنەوە، بەشداریی راهێنانەکان ناکات، چونکە پێشتر رایگەیاندبوو لە تۆتێنهام بەردەوام نابێت، لە لایەکی دیکەوە یانەی مانچێستەر سیتی یەکەم دەستەوارەی بە بەهای 100 ملیۆن پاوەن پێشکێشی ئیدارەی تۆتێنهام کردووە لە بەرامبەر دەستبەرداربوونی کاپتنی یانەکەیان، بەڵام هەر زوو دانیێل لیڤی خاوەنی یانە لەندەنییەکە ئەو ئۆفەرەکەی سیتیزنی رەتکردەوە، ئەمەش نیگەرانیی هاری کەینی لێکەوتووەتەوە، چونکە نایەوێت وەرزی داهاتوو لە یانەی سپێرز بمێنێتەوە".

دانیێل لیڤی خاوەنی یانەی تۆتێنهام بە پشتبەستن بەو گرێبەستەی لەگەڵ کاپتنی یانەکەی هەیەتی، کەین ناچار دەکات تاوەکو هاوینی 2024 بە گرێبەستەکەیەوە پابەند بێت".

رۆژنامە بەریتانییەکە لە چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە هاری کەین ئەوەی زانیوە کە رۆژانی داهاتوو سەبارەت بە داهاتووی هاری کەین، خاوەنی یانەکە دووقۆڵی لەگەڵی دادەنیشێت و باسی پلان و ئامانجی ئەستێرەکەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دەکەن. پێشبینی دەکرێت ئەو دانیشتنە لەمەڕ چارەنووسی هاری یەکلاکەرەوە بێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە