بۆ یەکەمجار لە ژیانیدا ئارسن ڤینگەر لە مۆرینیۆی بردەوە

02-08-2015
رووداو وەرزشی
نیشانەکردن ئینگلتەرا، قەڵغانی خێرخوازی
A+ A-

رووداو - هەولێر

یانەی ئارسیناڵ نازناوی قەڵغانی خێرخوازی ئینگلتەرای بەدەستهێنا دوای بردنەوەی لە یانەی چێڵسی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر.

یارییەکە زەنگی وەرزی نوێی چالاکییەکانی تۆپی پێی ئینگلتەرایە و لەسەر یاریگەی ویمبڵی بەڕێوەچوو.

تاکە گۆڵی یارییەکە ئەلێکس چامبەرلین بە لێدانێکی جوان لە خولەکی 24دا تۆماریکرد و بەوەش ئارسیناڵ بۆ یەکەمجار لە ژیانی خۆیدا لە تیپێکی بردەوە کە خۆزێ مۆرینیۆ مەشقی دەداتەوە.

یارییەکە چەندە بۆ هەردوو یانە گرنگ بوو، هێندە بۆ هەردوو راهێنەری هەردوو یانە گرنگ بوو کە هەستەوەرییەکی زۆریان لە نێواندایە و چەندین لێدوانی ئاگرینیان بەرامبەر یەکدی هەبووە لە چەند رۆژی رابردوودا، بەتایبەت لەلایەن خۆزێ مۆرینیۆی راهێنەری چێڵسییەوە.

لە یارییەکەدا پیتەر چیکی گۆڵپارێزی ئێستای ئارسیناڵ و پێشووی چێڵسی رۆڵی گەورەی هەبوو لە بردنەوەی یارییەکە بەگەڕاندنەوەی چەندین هەوڵی مەترسیداری یاریزانانی چێڵسی.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە