پەیامی تۆنی کرووس دوای وازهێنانی لە یارییکردنی نێودەوڵەتی

02-07-2021
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن تۆنی کرووس
A+ A-


رووداو دیجیتاڵ

تۆنی کرووس، ئەستێرەی تۆپی پێی ئەڵمانیا، دوای یازدە ساڵ یارییکردن لە ریزەکانی هەڵبژاردەی یەکەمی وڵاتەکەی وازی لە یارییکردنی نێودەوڵەتی هێنا.

کرووس لە راگەیێندراوێکی فەرمیدا وازهێنانی لە یارییکردنی نێودەوڵەتی راگەیاند و دەڵێت " واز لە یارییکردنی نێودەوڵەتی دەهێنم، دوای ئەوەی هەموو شتێکم بەخشییە تیپەکە، شانازی بە یارییکردن بۆ هەڵبژاردەکەمەوە دەکەم، دەمەوێت ئێستا بیرکردنەوەم لای یانەی ریال مەدرید و خانەوادەکەم بێت، جەستەم پێویستیی بە پشووە ".

ئەستێرە ئەڵمانییەکە زیاتر گوتی " دەمەوێت هەموو بیرکردنەوەم لای ئامانجەکان لەگەڵ ریال مەدرید بێت، هەروەها سوپاسی یواخیم لۆف دەکەم و هیوای سەرکەوتن بۆ هانز فلیک دەخوازم ".

تۆنی کرووس دەڵێت " من بۆ یارییکردن لە مۆندیالی 2022ـی قەتەر ئامادەنیم ".

لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی ئەوەی کرووس لە 31 ساڵیدا واز لە یارییکردنی نێودەوڵەتی دەهێنێت؟ یاریزانەکە گوتی " بۆ ئەوە بە کەم دەبینیت"؟.

تۆنی کرووس لە ساڵی 2010ـەوە لەگەڵ هەڵبژاردەی یەکەمی ئەڵمانیا یارییدەکات، لە کاروانی یارییکردنیدا 106 یاریی بۆ هەڵبژاردەکە ئەنجامدا و 17 گۆڵی تۆمارکرد، نازناوی مۆندیالی 2014 و جامی کیشوەرەکانی 2017ـی لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بردەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە