نۆڤاک جۆکۆڤیچ و هاوژینەکەی لە کۆرۆنا رزگاریانبوو

02-07-2020
نیشانەکردن جۆکۆڤیچ و هاوژینەکەی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

نۆڤاک جۆکۆڤیچ، ئەستێرەی بەنێوبانگی تێنسی سێربیا و هاوژینەکەی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا رزگاریان بوو.

جۆکۆڤیچ دوای ئەوەی دوو هەفتە لەمەوبەر رایگەیاند، لەگەڵ یێلینای هاوژینی تووشی کۆرۆنا بووە، ئەمڕۆ بۆ جاری دووەم لە بەلگراد پشکنینی پی سی ئاریان ئەنجامدا و ئەنجامی پشکنینەکان نەرێنی گەڕانەوە، بەمەش یاریزانەکە و هاوژینەکەی لە کۆرۆنا رزگاریان بوو.

لە بەیاننامەیەکدا تیمی میدیایی جۆکۆڤیچ دووپاتیدەکاتەوە کە ئەو یاریزانە تەندروستیی زۆرباشە و هیچ ئاماژەیەکی کۆرۆنا لە لەشیدا نەماوە.

جۆکۆڤیچ بەهۆی رێکخستنی پاڵەوانێتییەکی دۆستانە لە شاری بەلگرادی سێربیا و زاداری کرواتیا بووە هۆکاری ئەوەی، هەریەکە لە گریگۆر دیمیترۆڤی بولگاری، ڤیکتۆر ترۆیسکی و بورنا کۆریچ، لەگەڵ خۆی، هاوژینەکەیی و راهێنەرەکەشی تووشی کۆرۆنا ببن.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە