پێپێ بەرەو تورکیا

02-07-2017
رۆژان عەبدلرەحمان
نیشانەکردن پێپێ-بازاری گواستنەوە
A+ A-

رووداو- هەولێر


یانەی بێشیکتاشی تورکی نزیک بووەتەوە لە گرێبەستکردن لەگەل پێپێی یاریزانی یانەی ریال مەدرید.


بە گوێرەی چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە ئیتاڵیا و ئیسپانیا کە بڵاوییان کردووەتەوە، پێپێ لەگەل یانەی پاریس سانجێرمان لە واژوو کردنی گرێبەستەکەی کێشەی تێکەوتووە و پەشیمان بووەتەوە لە گرێبەستەکەی.


هەر بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، پێپی داوای دوو ساڵی تەواوی کردووە بۆ گرێبەستەکەی بەڵام یانە پاریسییەکە بۆ یەک ساڵ گرێبەستی بۆ ئامادە کردووە و دەڵێت بەگوێرەی ئاستی یاریزانە پۆرتوگالییەکە دواتر ساڵیکی دیکەی بۆ درێژ دەکرێتەوە.


عەلی نەبیل، بەڕێوبەری کارگێری یانەی بیشیکتاشیش رایگەیاند" هەموو کەس هەز دەکات یاریزانێکی وەک پێپێ لە پێکهاتەکەی یاری بکات، بەڵام تاوەکو ئیستا نەگەشتووینەتە کۆتایی گرێبەستەکە".

یانەی بیشیکتاش ئامادەیە بە بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ بۆ ماوەی 2 ساڵ گرێبەست بۆ پێپێی پۆرتوگالی واژوو بکات. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە