هەواڵێکی چاوەڕواننەکراو لەبارسێلۆناوە

02-06-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن یانەی بارسێلۆنا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی رکابەری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دەکات، بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی بەنێوبانگی پرێمەرلیگ.
 
بەپێی هەواڵی میدیای پۆرتوگال، یانەی بارسێلۆنا و بایرن میونشن، رکابەری لەسەر گواستنەوەی برونۆ فێرناندێز، ئەستێرە و کاپتنی یانەی مانچێستەر یونایتد دەکەن بۆ ئەوەی لە گواستنەوەی ئەم هاوینەدا یاریزانەکە ببەنە ریزەکانیان.
 
رۆژنامەی ئۆ جۆگۆی پۆرتوگالی ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، یانەی بایرن میونشن دەستەوارەیەکی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە پێشکێشی بەڕێوەبەری کارەکانی کردووە، دیکۆی بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەی بارسێلۆناش بەشێوەیەکی ناراستەوخۆ قسەی لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی برونۆ کردووە، بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەبارەی ئەگەری گواستنەوەی یاریزانەکە بۆ یانەکە بکەن.
 
برونۆ فێرناندێز، ئێستا تەمەنی 29 ساڵە، گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی مانچێستەر یونایتد لە هاوینی 2026 کۆتاییدێت، میدیای بەریتانیا دەڵێت "ئەو یاریزانە یەکێکە لەو یاریزانانەی یانەی مانچێستەر یونایتد نایەوێت دەستبەرداری ببێت و دەیەوێت لە پڕۆژەی نوێی یانەکەدا رۆڵی هەبێت و هاوکاریی یانەکە بکات بۆ گەڕانەوە بۆ نێو رکابەرییەکان."
 
فێرناندێز لە 2020 لە یانەی سپۆرتینگ لیشبۆنەی پۆرتوگالی پەیوەندیی بە مانچێستەر یونایتدەوە کردووە، ئێستا نرخەکەی لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا دەگاتە 70 ملیۆن یۆرۆ.
 
هەردوو یانەی بایرن میونشن و بارسێلۆنا، راهێنەرەکانیان گۆڕیووە و دەیانەوێت بۆ وەرزی داهاتوو گۆڕانکاری لە تیپەکانیاندا بکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەی ئیسپانیا جامی یۆرۆی 2024 بەرزدەکاتەوە. وێنە: AFP

ئیسپانیا بۆ چوارەم جار بووە پاڵەوانی جامی یۆرۆ

ئیسپانیا بۆ جاری چوارەم بووە پاڵەوانی جامی یۆرۆ دوای ئەوەی لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە کە لە یاریگەی ئۆلیمپیا ستادیۆم لە بەرلین بەڕێوەچوو، بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە ئینگڵتەرای بردەوە.