ڤیدیۆ؛ مێسی گۆڵی کرد، بەڵام دوو خاڵیان لەدەستدا

رووداو دیجیتاڵ
یانەی ئینتەرمەیامی دوو خاڵی دیکەی لەدەستدا و لەگەڵ یانەی سانت لویس سیتی یەکسانبوو.
ئینتەرمەیامی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە یاریگەی خۆیدا بەرامبەر یانەی سانت لویس سیتی یارییکرد و یارییەکە بە سێ گۆڵ بۆ هەرلایەک کۆتاییهات.
سەرەتا لە خولەکی 15 کریس دورکین بەلێدانێکی بەهێز گۆڵی پێشکەوتنی بۆ یانەی میوان تۆمارکرد.
لە خولەکی 25 لیۆنێل مێسی ئەنجامەکەی بۆ ئینتەرمەیامی یەکسانکردەوە و گۆڵی دوازدەیەمی لەم وەرزەی خولەکەدا تۆمارکرد.
پێشکۆتاییهاتنی نیوەی یەکەمی یارییەکە بە پێنج خولەک، ئیندیانا ڤاسیلێڤ بۆ جاری دووەم تۆڕی ئینتەرمەیامیی هەژاند و جارێکی دیکە یانەکەی پێشخستەوە.
لە کاتی زیادکراوی نیوەی یەکەمدا، لویس سوارێز ئەنجامەکەی بۆ ئینتەرمەیامی راستکردەوە و گۆڵی دووەمی بۆ یانەکەی تۆمارکرد.
لە خولەکی 68 سوارێز گۆڵێکی دیکەی تۆمارکرد، بەڵام ئەمجارە بەهەڵە لە خۆیان کردەوە.
پاشان خۆردی ئەلبا، گۆڵی سێیەمی ئینتەرمەیامیی تۆمارکرد و یارییەکە بە سێ گۆڵ بۆ هەرلایەک بەیەکسانبوون کۆتاییهات و مەیامی لە یاریگەی خۆیدا دوو خاڵی لەدەستدا.
بەم یەکسانبوونە ئینتەرمەیامی لە پێشەنگی ریزبەندە، بە جیاوازیی دوو خاڵ لەگەڵ سینسیناتی، بەڵام دوو یاریی زیاتری لەو یانەیە ئەنجامداوە.