پێرێز بۆ ڤینی: باڵۆن دۆر دەبەیتەوە، بەڵام باجارێ چامپیۆنزلیگ ببەینەوە

 
رووداو دیجیتاڵ

فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، بە یەکێک لە ئەستێرەیەکی یانەکەی گوتووە، باڵۆن دۆری ئەمساڵ بۆتۆیە، بەڵام باجارێ، چامپیۆنزلیگ ببەینەوە.
 
رووداوەکە، پاش یەکسانبوونی نێوان بایرن میونشن و ریال مەدرید لە یاریی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ بووە کاتێک هەردوو یانە لەسەر یاریگەی ئالیانز ئارێنا، بەدوو گۆڵ یەکسانبوون.
 
بەپێی ئەوەی میدیای ئیسپانیا ئاشکرایانکردووە، فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدرید، لە دوای یەکسانبوونی یانەکەی بەرامبەر میونشن، چووەتە ژووری جلگۆڕین و پیرۆزبایی یەکسانبوونەکەی لە یاریزانەکانی کردووە و بەتایبەتیش لەگەڵ ڤینیسیۆس جۆنیۆردا قسەیکردووە.
 
ڤینیسیۆس جۆنیۆر لە یارییەکەدا، دوو گۆڵی تۆمارکرد کە یەکێکیان لە لێدانی سزاوە بوو، هەروەها بەباشترین یاریزانی یارییەکە دەستنیانکرا.
 
بەپێی میدیاکان، پێرێز لە دوای یارییەکە سووربووە لەسەرئەوەی بچێتە ژووری جلگۆڕین و پشتگیری خۆی بۆ یاریزانەکان دووپاتکردووەتەوە.
 
بەپێی ئەو سەرچاوانە، پێرێز بەتایبەت قسەی لەگەڵ ڤینیسیۆس جۆنیۆر کردووە، پێیگوتووە، "ئەمساڵ تۆ باڵۆن دۆر دەبەیتەوە، بەڵام لەپێشدا دەبێ چامپیۆنزلیگ ببەینەوە".
 
ریال مەدرید و بایرن میونشن، لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ، رۆژی چوارشەممەی داهاتوو لە یارگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەیەکدەگەن.