هەواڵێکی چاوەڕواننەکراو لەبارەی ئێمباپێ

02-05-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن کیلیان ئێمباپێ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان، هەواڵێکی چاوەڕواننەکراویان لەبارەی کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی فەرەنسی و یانەی پاریس سانجێرمان بڵاودەکەنەوە کە لە دوای یاریی یانەکەیان بەرامبەر بۆرووسیا دۆرتموند روویداوە.
 
خوسێ کاسێ، رۆژنامەڤانی فۆت مێرکاتۆی فەرەنسی لە پۆستێکدا لە ئێکس نووسیوویەتی " یانەی پاریس سانجێرمان لە دوای یارییەکەیان بەرامبەر یانەی بۆرووسیا دۆرتموند، بەبێ کیلیان ئێمباپێ یاریگەی بەجێهێشتووە، هۆکارەکەشی ئەوەیە کە لیژنەی پشکنینی کە لیژنەی پشکنینی ماددەی وزەبەخش داوای پشکنینی یاریزانەکەیان کردووە."
 
ئەو رۆژنامەڤانە دەڵێت "ئێمباپێ دوای ئەوەی پشکنینی بۆ کراوە، لەگەڵ هاوڕێکانی بە ئۆتۆمبێلێکی تایبەت چووەتە فرۆکەخانە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە فەرەنسا."
 
لە یارییەکەدا پاریس سانجێرمان بە گۆڵێکی بێبەرامبەر دۆڕا، کیلیان ئێمباپێ نەیتوانی هاوکاریی تیپەکەی بکات بۆ رزگاربوون لە دۆڕانەکە و ئاستێکی زۆر بەرزیشی پێشکێش نەکرد.
 
یاریی گەڕانەوەی نێوان هەردوو یانەی پاریس سانجێرمان و بۆرووسیا دۆرتموند، رۆژی سێشەممەی داهاتوو لە یاریگەی تیپە فەرەنسییەکە بەڕێوەدەچێت، پاریس پێویستی بەبردنەوە بە جیاوازیی دوو گۆڵ هەیە بۆ ئەوەی بگاتە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە