بارسێلۆنا دەیەوێت زیاتر لە نازناوی لالیگا نزیکببێتەوە

 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی بارسێلۆنا دەیەوێت هەنگاوێکی دیکە لە بردنەوەی نازناوی ئەم وەرزەی لالیگا نزیکببێتەوە، کاتێک بەرامبەر یانەی ئۆساسۆنا یارییدەکات.
 
لە رکابەرییەکانی گەڕی 33ـی لالیگادا، یانەی بارسێلۆنا لە یاریگەی کامپ نو میوانداریی یانەی ئۆساسۆنا دەکات، یارییەکە کاژێر 20:30 لە یاریگەی کامپ نو دەکرێت.
 
کەتەلۆنییەکان دەیانەوێت بەبردنەوەی ئەم یارییە هەنگاوێکی دیکە لە بردنەوەی نازناوی ئەم وەرزەی نازناوی لالیگا نزیکببێتەوە، لەکاتێکدا جگە لە سێرخی رۆبێرتۆ سەرجەم یاریزانەکانی یانەکە ئامادەن.
 
بارسێلۆنا 11 خاڵ لە پێش ریال مەدریدەوەیە و بەبردنەوەی ئەم یارییە تەنیا 5 یاریی دەمێنێت و هەلێکی زۆر زیاتری دەبێت بۆ بردنەوەی نازناوەکە.
 
ئۆساسۆنا بە گرنگییەوە دەڕوانێتە یارییەکە، لەکاتێکدا رۆژی شەممە رکابەری لەسەر بردنەوەی نازناوی جامی شای ئیسپانیا دەکات، کاتێک رووبەڕووی ریال مەدرید دەبێتەوە.