"خوان لاپۆرتا بڕیاریداوە بۆ پارە ئەستێرەیەکی بارسێلۆنا بفرۆشێت"

02-05-2022
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ئەفسانەکانی بارسێلۆنا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دەنگۆکانی رۆیشتنی فرێنکی دییۆنگ، ئەستێرەی هۆڵەندی لە یانەی بارسێلۆنا رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر دەبن و چارەنووسی ئەو یاریزانە لەگەڵ یانەکە دیارنییە.
 
میدیای ئیسپانیا ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە، خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا بیر لە دەستبەرداربوون لە یاریزانەکە دەکاتەوە و دەیەوێت 70 ملیۆن یۆرۆی لە فرۆشتنی یاریزانەکە دەستبکەوێت، هەردوو یانەی مانچێستەر یونایتد و بایرن میونشنیش رکابەری لەسەر گواستنەوەی یاریزانەکە دەکەن.
 
رۆژنامەی ئەی ئێسی ئیسپانی رایگەیاندووە، بارسێلۆنا لەگەڵ ڤالێنسیا گەیشتووەتە رێککەوتن بۆ ئەوەی بەرامبەر 20 ملیۆن یۆرۆ کارلۆس سۆلێر بباتە ریزەکانی، کە ئەم گرێبەستە دەبێتە دەرگای رۆیشتنی دییۆنگ لە یانەکە، بەڵام یانەی ڤالێنسیا ئەو هەواڵە رەتدەکاتەوە و دەڵێت " هیچ رێککەوتنێکمان لەگەڵ بارسێلۆنا نەکردووە."
 
دوای یارییەکەیان بەرامبەر ریال مایۆرکا کە بارسێلۆنا 2-1 یارییەکەی بردەوە، چاڤی هێرناندێز، لەبارەی دییۆنگەوە قسەیکرد و گوتی " لەوکاتەوەی بوومەتە راهێنەری بارسێلۆنا، دییۆنگ ئاستێکی زۆربەرز پێشکێشدەکات و بە ئاستە بەرزەکەی جیاوازیی زۆر دروستدەکات، ئەو یاریزانێکە دەتوانێت پاسی یەکلاکەرەوە بدات و هێرش دروستبکات، ئەو دەبێت هیوای رابەرایەتیکردن و یەکلاکردنەوەی هەبێت."
 
چەند سەرچاوەیەک ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، دییۆنگ لە بارسێلۆنا دەڕوات، یانەکە گرێبەست لەگەڵ فرانک کیسێ دەکات، پێدری و گاڤی لەبەردەستن و ئەگەری هەیە گرێبەستی سێرخی رۆبێرتۆش بۆ وەرزێک نوێبکرێتەوە، جگە لەوەش نیکۆ تەمەنێکی لاوی هەیە و یانەکە دەتوانێت سوودی لێ وەربگرێت.
 
ئەگەر بارسێلۆنا ئامانجی بەدەستهێنانی پارە بێت، ئەوا فرێنکی دییۆنگ دەبێتە یەکەم قوربانی لە یانەکەدا.
 
فرێنکی دییۆنگ لەساڵی 2019 لە یانەی ئایاکسی هۆڵەندییەوە پەیوەندیی بە بارسێلۆناوە کرد و گرێبەستەکەی 86 ملیۆن یۆرۆی تێچووە، گرێبەستی ئێستای لە 2026 کۆتاییدێت و نرخی لە بازاڕدا دەگاتە 70 ملیۆن یۆرۆ.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەی ئیسپانیا جامی یۆرۆی 2024 بەرزدەکاتەوە. وێنە: AFP

ئیسپانیا بۆ چوارەم جار بووە پاڵەوانی جامی یۆرۆ

ئیسپانیا بۆ جاری چوارەم بووە پاڵەوانی جامی یۆرۆ دوای ئەوەی لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە کە لە یاریگەی ئۆلیمپیا ستادیۆم لە بەرلین بەڕێوەچوو، بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە ئینگڵتەرای بردەوە.