رووداو-هەولێر
دوای ئەوەی پێشکۆتاییهاتنی گێمی یەکەمی یاریی نێوان ریال مەدرید و بایرن میونشن تۆپێک بەر دەستی مارسێلۆ کەوت و ناوبژیوان هیچ کاردانەوەیەکی نەبوو ئەو رووداوە کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و مارسێلۆش لەسەر ئەو رووداوە هاتە دەنگ.
مارسێلۆی یاریزانی یانەی یانەی ریال مەدرید ئاشکرایدەکات کە تۆپ بەردەستی کەوتووە و لێدانی سزا هەژمارنەکراوە.
دوای ئەوەی پێشکۆتاییهاتنی گێمی یەکەمی یاریی نێوان ریال مەدرید و بایرن میونشن تۆپێک بەر دەستی مارسێلۆ کەوت و ناوبژیوان هیچ کاردانەوەیەکی نەبوو ئەو رووداوە کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و مارسێلۆش لەسەر ئەو رووداوە هاتە دەنگ.
یاریزانەکەی یانەی ریال مەدرید دوای یارییەکە لەلێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا گوتی" بەڵێ راستە تۆپەکە بەردەستم کەوت، ئەگەر راستی نەڵێم درۆ دەکەم، دەبوو لێدانی سزا هەژمارکرابا".
یانەی بایرن میونشن لە یاری پێشکۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا رووبەرووی ریال مەدرید بوویەوە و بە ئەنجامی یاریی چوون و گەڕانەوە شکستی هێناوە ماڵئاوایی کرد و ریال مەدریدیش گەیشتە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ