خەڵاتەکانی وێمبڵدۆن زیادکران

02-05-2018
رۆژان عەبدلرەحمان
نیشانەکردن پاڵەوانێتی وێمبڵدۆن
A+ A-

رووداو - هەولێر

خەڵاتە داراییەکانی پاڵەوانێتی تێنسی وێمبڵدۆن کە یەکێک لە گەورەترین پاڵەوانێتییەکانی جیهان ناسراو بە گراندسلامە زیاددەکرێن.

لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا رێکخەرانی پاڵەوانیێتییەکە رایانگەیاندووە، ئەمساڵ خەڵاتی دارایی پاڵەوانیێتی ویمبلدۆن  لە 6،7% زیاد دەکرێت کە لە 2 ی مانگی تەمووز تاوەکو 15 هەمان مانگ ئەنجامدەدرێت.

براوەی نازناوی پاڵەوانێتی ویمبڵدۆنی ئەمساڵ خەڵاتەکەی لە  2،2 ملیۆنەوە دەبێتە 25،2 ملیۆن پاوەند.

وێمبلدۆن جیاواز لە پاڵەوانێتییەکانی دیکە یارییەکانی لەسەر یاریگەی چیمەن دەکرێن و لە بەریتانیا رکابەرییەکانی بەڕێوەدەچن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە