براڤۆ كۆتایهات

رووداو -سلێمانى 

كلاودیۆ براڤۆى گۆڵپارێزى هه‌ڵبژارده‌ى چیلى و یانه‌ى بارسێلۆناى ئیسپانى، به‌ هۆى ئه‌و پێكانه‌ى كه‌   تووشى هات تاوه‌كو كۆتایى وه‌رزى ئه‌مساڵ ده‌رناكه‌وێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له‌ یانه‌ ئیسپانیه‌كه‌  ئاشكرایكردووه‌ ، براڤۆ پشكنینى له‌ سه‌نته‌رى پزیشكى بۆ ئه‌نجام دراوه‌و ماوه‌ى دوور كه‌وتنه‌وه‌شى بۆ دوو یارى داهاتوو ده‌بێت  .

 له‌ میانى گه‌ڕى 36ـى خولى یانه‌كانى ئیسپانیا، له‌ خوله‌كى 88ـى یارییه‌كه‌، لویس ئینرێكى راهێنه‌رى بارسا ئه‌ندریا تیر شتیگنى خسته‌ شوێنى براڤۆ پاش ئه‌وه‌ى گۆڵپارێزه‌ چیلیه‌كه‌ داواى دانیشتنى كرد .