رووداو -سلێمانى
كلاودیۆ براڤۆى گۆڵپارێزى هه‌ڵبژارده‌ى چیلى و یانه‌ى بارسێلۆناى ئیسپانى، به هۆى ئه‌و پێكانه‌ى كه تووشى هات تاوه‌كو كۆتایى وه‌رزى ئه‌مساڵ ده‌رناكه‌وێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له یانه ئیسپانیه‌كه ئاشكرایكردووه ، براڤۆ پشكنینى له سه‌نته‌رى پزیشكى بۆ ئه‌نجام دراوه‌و ماوه‌ى دوور كه‌وتنه‌وه‌شى بۆ دوو یارى داهاتوو ده‌بێت .
له میانى گه‌ڕى 36ـى خولى یانه‌كانى ئیسپانیا، له خوله‌كى 88ـى یارییه‌كه، لویس ئینرێكى راهێنه‌رى بارسا ئه‌ندریا تیر شتیگنى خسته شوێنى براڤۆ پاش ئه‌وه‌ى گۆڵپارێزه چیلیه‌كه داواى دانیشتنى كرد .
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ