ئەو مەلەوانەی شکستی بەمایکڵ فیلیپس هێنا، وازهێنانی خۆی راگەیاند

02-04-2024
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن مەلەوانی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

جۆزیف سکۆلینگ، مەلەزانی سێنگاپووری کە پێشتر لە پێشبڕکێی سەد مەتر مەلەی پەپوولەدا، شکستی بە مایکڵ فیلیپس هێنابوو و یەکەم و تاکە میدالیای زێڕی بۆ سێنگاپوورە بەدەستهێنابوو لە ئۆڵیمپیادی ریۆ دی جانێرۆی ساڵی 2016، وازهێنانی خۆی لە یاریکردن راگەیاند.
 
سکۆلینگ، ساڵی 2016 توانی لە لووتکەی درەوشانەوە و دەرکەوتنیدا، شکست بە فیلیپس بهێنێت کە ئەوکات ئەو مەلەوانە ئەمریکییە هەشت میدالیای زێڕی بەدەستهێنابوو لە ئۆڵیمپیادی لەندەن و چاوی لە نۆیەم میدالیا بوو.
 
سکۆلینگ لە تەمەنی 28 ساڵیدا بڕیاری وازهێنانیدا و ئاشکرایکرد لە دوای بردنەوەی میدالیای ئۆڵیمپیادەوە، هەستی بەجۆرێک لە خاوبوونەوە لە ویستی بەدەستهێنانی دەستکەوتەکاندا کردووە.
 
ئەو مەلەزانە، لە لێدوانی راگەیاندنی وازهێنانەکەیدا گوتی، "ئەگەر بڵێم ئەمساتە شیرینە یان تاڵە، پێموایە ناهەقییە بەرامبەر ساتەکە. کاروانی من پڕبوو لە ساتی هەڵچوون و داچوون. من دڵنیام لەوەی بیستووتانە کە پێشتر من بڕیاری وازهێنانم داوە. بەڵام لە کۆتایی هەر وەرزێکدا، دەچینە وەرزێکی نوێی جیاواز و دەستبەنووسینەوەی دەکەین. ئەگەرچی لە کاروانی مندا کە 25 یان 26 ساڵە بەردەوامە. هێشتا ویستی چوونە پێشەوەم هەیە و ویستی ئەوەم هەیە تاوەکو تەمەنی 30 تاوەکو 40 ساڵی بەردەوام بم".
 
سکۆلینگ، هەڵوەستە لەسەر ئەگەری پاشگەزبوونەوە لە بڕیاری وازهێنان کردووە و ئەوە بەدوور دەزانێت، "ئایا پاشگەزدەبمەوە لە بڕیارەکە؟ ئەگەر پێش پێنج ساڵ هەمان پرسیارم لێبکرایە، لەوانەیە بمگوتایە بەڵێ، بەڵام دوای ئۆڵیمپیادی 2016 لە کاتێکدا من لە لووتکەدابووم، وازهێنا لە هەوڵدانی زیاتر، هەستم بەخاوبوونەوە کرد، هەستیشم بە پەشیمانی نەکرد. من پەشیمان نیم لە بڕیاری وازهێنانەکە،، بەڵام هێشتا هەر هەمان پرسیار دەکەم، ئەگەر لەو لووتکەیەدا وازم نەهێنایە، ئێستا چی روویدەدا؟".
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە