شۆک.. ئەگەر هەیە لیڤاندۆڤسکی لە کلاسیکۆ دووربخرێتەوە

02-04-2024
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی یانەی بارسێلۆنا کلاسیکۆ
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

میدیاکانی ئیسپانیا ئاماژەیان بەوەداوە، ئەگەری زۆر لە ئارادایە رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، هێرشبەری یانەی بارسێلۆنا، لە بەشداریکردن لە کلاسیکۆ لە رۆژی 21ی ئەم مانگە بێبەش بکرێت.
 
ئەگەری دوورخستنەوەی لیڤا پەیوەندی بەبڕیاری فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیاوە هەیە و فیدراسیۆنەکە سبەی چوارشەممە، بۆ بڕیاریدان لە کەیسەکە کۆدەبێتەوە.
 
لیڤاندۆڤسکی لە دوایین یاریی بارسێلۆنادا کە بەرامبەر لاس پاڵماس بوو، کارتی زەردی وەرگرت و بەوەش بووە خاوەنی پێنج کارتی زەرد کە بەهۆی کەڵەکەبوونیانەوە، بۆ یارییەک رادەگیرێت کە یاریی داهاتووی یانەکەی دەبێت بەرامبەر یانەی کادیز و بۆ یاریی کلاسیکۆ دەگەڕێتەوە.
 
بەڵام هەندێک لە سەرچاوەکانی ئیسپانیا دەڵێن، ئەگەر روون ببێتەوە لیڤا بەئەنقەست وایکردووە کارتی زەرد وەربگرێت، تاوەکو ژمارەی کارتەکانی بگاتە پێنج و یاریی داهاتوو یاریی نەکات و لە دوای ئەوەش بۆ کلاسیکۆ بگەڕێتەوە، ئەوە ئەگەری سزادانی هەیە.
 
بەپێی میدیاکان، سزادانەکە بریتی دەبێت لە بێبەشکردنی ئەو ئەستێرەیە لە دەرکەوتن لە یاریی کلاسیکۆدا بەرامبەر ریال مەدرید.
 
یاسای تەمبێکردن لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا لە بڕگەی 119دا لەبارەی کەڵەکەبوونی کارتە زەردەکانەوە دەڵێت، "یاریزانی خاوەن پێنج کارتی زەرد، بەڕاگرتن بۆ یاریی داهاتوو سزا دەدرێت، ئەگەر ئاشكرابوو بەئەنقەست وایکردووە کارتی زەردی پێنجەم وەربگرێت، بۆ یارییەکی دیکەش رادەگیرێت، کە یاریی دوای ئەو یارییە دەبێت کە لە بنەمادا خۆی بەهۆی پێنج کارتی زەردەوە لێی بێبەشکراوە".
 
حاڵەتەکەی لیڤا پشت بەراپۆرتی ناوبژیوانی یاریی یانەکەی بەرامبەر لاس پاڵماس دەبەستێت، بۆ روونبوونەوەی نیازی ئەو یاریزانە، بەشێکی دیکەی یاساکە دەڵێ، "بۆ دەرخستنی نیازی یاریزانەکە، بابەتی وەک دۆخی سرووشتی یارییەکە و ئەو فاوڵەی گیراوە، هەروەها هەڵوێستی یاریزانەکە لە کاتی یارییەکەدا لەبەرچاو دەگیرێت و هەر لەبەرئەوەش، ناوبژیوانی یارییەکە، دەسەڵاتپێدراوە بۆ تۆمارکردنی بابەتێکی لەو شێوەیە لە راپۆرتی خۆیدا لەبارەی یارییەکەوە".
 
ماتیۆ بۆسکێس، ناوبژیوانی یارییەکەی بارسێلۆنا و لاس پاڵماس، لە راپۆرتی خۆیدا نووسیویەتی، لیڤا بەهۆی درەنگ چوونە دەرەوەی لە کاتی گۆڕانکاریپێکردنیدا کارتی زەردی وەرگرتووە، چونکە مەبەستی بەفیڕۆدانی کات بووە.
 
ئەوەی ناوبژیوان لە راپۆرتەکەیدا نووسیوویەتی، مەترسیی بەئەنقەست وەرگرتنی کارتی زەرد لەلایەن لیڤاوە دووردەخاتەوە و بەوەش ناوبژیوان، رۆڵێکی گەورەی دەبێت لە رزگارکردنی بارسا و بێبەشکردنی لە تواناکانی لیڤاندۆڤسکی بۆ کلاسیکۆ.
 
لیڤا ئێستا بەباشترین ئاستی خۆیدا تێدەپەڕێت، یارینەکردنی لە کلاسیکۆ، بەشێکی زۆر لە تواناکانی بارسێلۆنا کەمدەکاتەوە.
 
میدیای کەتەلۆنی دڵنیایی دەدەن لەوەی ناوبژیوان، لیڤای بە ئەنقەست کارکردن بۆ وەرگرتنی کارتی زەرد تۆمەتبار نەکردووە و ئەو خاڵە لە کۆبوونەوەی سبەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیادا لەبەرچاو دەگیرێت.
 
بەپێی دڵنیایی میدیاکانی کەتەلۆنیا، لیڤا تەنیا لە یارییەکەی کادیزدا بەشداریی ناکات و بۆ کلاسیکۆ دەگەڕێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەی ئیسپانیا جامی یۆرۆی 2024 بەرزدەکاتەوە. وێنە: AFP

ئیسپانیا بۆ چوارەم جار بووە پاڵەوانی جامی یۆرۆ

ئیسپانیا بۆ جاری چوارەم بووە پاڵەوانی جامی یۆرۆ دوای ئەوەی لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە کە لە یاریگەی ئۆلیمپیا ستادیۆم لە بەرلین بەڕێوەچوو، بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە ئینگڵتەرای بردەوە.