ڤیدیۆ؛ ئەهلی یاریی لووتکەی ریازی لە ئیتیحاد بردەوە

02-04-2024
ئیحسان تاهیر
ئەهلی 1-0 ئیتیحاد
ئەهلی 1-0 ئیتیحاد
نیشانەکردن یانەی ئەهلی یانەی ئیتیحاد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە یاریی لووتکەی شاری جددە، لە گەڕی بیست و شەشەمی خولی رۆشنی سعودیەدا، یانەی ئەهلی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە یانەی ئیتیحادی بردەوە.
 
یانەی ئیتیحاد لە سەرەتاوە دەستی بە هێرشبردن کرد و رۆمارینیۆی هێرشبەری نزیکبوو لە خولەکی بیست و دوودا گۆڵێک تۆماربکات، دوای ئەوەی پاسێکی لە کەریم بنزیماوە پێگەیشت.
 
یانەی ئەهلیش دەستی بە هێرشەکانی کرد و لە خولەکی سی و چواردا رۆبێرتۆ فێرمینۆ تۆپەکەی بۆ فیراس بریکان نارد و ئەویش بەدانایی تۆپەکەی خستە نێو تۆڕی گۆڵی ئیتیحاد و گۆڵی یەکەمی بۆ خانەخوێ تۆمارکرد.
 
گێمی دووەمی یارییەکە شایەتی درەوشانەوەی گۆڵپارێزی یانەی ئەهلی، ئیدوارد مێندی بوو، چونکە لە خولەکی پەنجا و دوودا لێدانێکی حەسەن کادێشی گەڕاندەوە. هەروەها لە خولەکی شەست و نۆدا لێدانێکی دیکەی کەریم بنزیمای گەڕاندەوە.
 
ئەستێرەی یانەی ئیتیحاد، نگۆلۆ کانتێ، لە خولەکی حەفتا و دوودا مووشەکێکی ئاراستەی گۆڵی ئەهلی کرد، بەڵام تۆپەکەی بەر ستوونی گۆڵ کەوت.
 
رۆبێرتۆ فیرمینۆ لە خولەکی هەشتا و دوودا گۆڵی دووەمی بۆ ئەهلی تۆمارکرد، بەڵام بە پاساوی ئۆفساید گۆڵەکە رەتکرایەوە.
 
یارییەکە بە سەرکەوتنی ئەهلی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر کۆتاییهات، و  بە پەنجا و یەک خاڵ لە بیست و شەش یارییدا لە پلەی سێیەمی ریزبەندییدا مایەوە.
 
سەرەڕای شکستەکەی، یانەی ئیتیحاد بە کۆکردنەوەی چل و شەش خاڵ لە بیست و شەش یارییدا لە پلەی چوارەمدا مایەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە