ڤیدیۆ؛ بێرنارندۆ بە پیانۆ پارە بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆدەکاتەوە

02-04-2020
ئیحسان تاهیر
بێرناردۆ سێلڤا
بێرناردۆ سێلڤا
نیشانەکردن بێرناردۆ سێلڤا ڤایرووسی کۆرۆنا
A+ A-

رووداو - هەولێر

بێرناردۆ سێلڤای یاریزانی هەڵبژاردەی پۆرتوگال و یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی، بەشداری لە هەڵمەتی "پێکەوە بۆ پۆرتوگال"دا کرد، کە ئامانجی هەڵمەتەکە کۆکردنەوەی کۆمەک و یارمەتییە بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ئەرک و کاری بێرناردۆ سێلڤا لەم هەڵمەتەدا ژەنینی پیانۆیە لە ماڵەوە، بۆ ئەوەی بەشداری بکات لە کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ کڕینی پێداویستییە پزیشکییەکانی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ئەو هەڵمەتە لە لایەن یەکێتیی تۆپی پێی پۆرتوگالەوە راگەیێنراوە، کە بێرناردۆ سێلڤا لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا بە پیانۆ ئاوازی گۆرانییەکی بەناوبانگی بەرازیلی دەژەنێت، کە ناونیشانەکەی بریتییە لە "کچێک لە ئیبانیماوە".

ئەستێرەی پۆرتوگالی لەبارەی ئەو بەشدارییەی دەڵێت "کاتێک لە ماڵەکانمان دەمێنینەوە نادۆڕێین، سوود لەو دەرفەتە وەردەگرم بۆ ئەوەی فێری ژەنینی پیانۆ ببم، هەمیشە راهێنان بە پێم دەکەم، بۆ نا؟ هەروەها راهێنان بە باسکی دەستمیش دەکەم".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە