یاریزانێکی پێشووی یانەی بارسێلۆنا تووشی کۆرۆنا بوو

02-04-2020
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن بارسێلۆنا ڤایرۆسی کۆرۆنا
A+ A-

رووداو - هەولێر

خوان کارلۆس رۆدریگێز، یاریزانی پێشووی هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ڤایادۆلیدی ئیسپانی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو.

ئەو بەرگریکارەی پێشووی بارسێلۆنا دووپاتیکردەوە کە دوای ئەوەی لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا هەستی بە ئازارێکی کەم کردووە، چەند نیشانەیەکی لێدەرکەوت پشکنینی ئەنجامداوە و ئەنجامی پشکنینەکەی ئەرێنی بووە و دەرکەوتووە کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

رۆدریگێز لە پەیامێکدا دەڵێت، هەست بە ئارامی دەکەم و لەسەرەخۆم، هەندێک رۆژ پلەی گەرمی لەشم بەرزدەبووە و تووشی کێشە دەبووم، بەڵام ئێستا تاکە شت ئەوەیە تێبکۆشم بۆ ئەوەی بەسەر نەخۆشییەکەدا سەربکەوم و داواش دەکات هەموو لایەک ئارام بن.



خوان کارلۆس رۆدریگێز، تەمەنی 55 ساڵە، لە 1984 لە یانەی ڤایادۆلید دەستی بە یارییکردن کردووە، دوای ئەوە لە 1987 چووەتە یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید، لە 1991 تاوەکو ساڵی 1994 لە بارسێلۆنا یارییکردووە، دوای ئەوە چووەتە یانەی ڤالێنسیا و پاشان گەڕاوەتەوە یانەی ڤایادۆلید، لە ساڵی 1999 لەو یانەیەدا وازی لە یارییکردن هێنا.

خوان کارلۆس بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیای خوار 21 ساڵ و هەڵبژاردەی یەکەمی وڵاتەکەیشی یارییکردووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە