لویس ئێنریکی: بردنەوە لێدانێکی کوشندەیە لە ریال مەدرید


رووداو - هەولێر

لویس ئێنریکێ، راهێنەری یانەی بارسیلۆنا رایگەیاند سەرکەوتنیان لە یاری کلاسیکۆ وەک لێدانێكی کوشندە وایە بۆ یانەی ریال مەدرید.

ئێنریکێ دوێنێ بەشداری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا کرد و رایگەیاند کە جیاوازی 10 خاڵ لە نێوان بارسیلۆنا و ریال مەدرید نابێتە هۆکاری ئەنجامنەدانی یارییەکی باش لەلایەن یاریزانەکانی بارساوە، بە پێچەوانەوە بردنەوەی یارییەکە وەک لێدانێكی کوشندە وایە بۆ یانەی ریال مەدرید.

لویس زیاتر جەختیشی کردەوە کە یارییەکە لەنیوان دوو باشترین تیپدا دەبێت و باشترین یاریزانەکانیش یاری تێدا دەکەن، بارسا لە باشترین حاڵەتدایە ، بەپێچەوانەوە ریال مەدرید بەهۆی چەند کێشەیەکەوە دەناڵێنێ.

ئێنریکی ئەوەی دووپاتکردەوە کە دۆڕانی ریال مەدرید لە یارییەکەی ئەمشەو، ئەوا بەهەموو شێوەیەک لە رکابەریکردن دووردەکەوێتەوە.