رووداو دیجیتاڵ
سەرەڕای ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکە بەرەو کۆتاییدەچێت، داهاتووی محەممەد سەڵاح، لەگەڵ یانەی لیڤەرپوول دیارنییە و راپۆرتێکی رۆژنامەڤانیش دەڵێت "ئەگەری هەیە ئەو یاریزانە لەگەڵ یانەکە بەردەوامبێت."
بەرنای تیلیفۆت لە کەناڵی تی ئێف 1ـی فەرەنسی دەڵێت "سەڵاح هیوادارە گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ یانەی لیڤەرپوول بکات، سەرەڕای ئەوەی کە تاوەکو ئێستا هیچ رێککەوتنێک لەنێوان هەردوولادا نییە."
سەرچاوەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ئێستا سەڵاح گفتوگۆی لەگەڵ هیچ یانەیەک نییە، چاوەڕێی لیڤەرپوول دەکات، بۆ ئەوەی بڕیار لەبارەی داهاتووی خۆیەوە بدات.
بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لەکاتێکدایە، ماوەیەکی زۆرە ناوی محەممەد سەڵاح بە خولی سعودی بەستراوەتەوە، بەتایبەت بە هەردوو یانەی هیلال و ئیتیحاد، زیاتر لە جارێکیش بەرپرسانی سعودیە باسیان لە گواستنەوەی ئەو ئەستێرە میسرییە بۆ خولی وڵاتەکەیان کردووە.
جگە لەوەش هەردوو یانەی پاریس سانجێرمان و ئینتەرمیلانیش گرنگی بەتواکانی ئەستێرە میسرییەکە دەدەن و دەیانەوێت ئەو یاریزانە ببەنە ریزەکانیان.
گرێبەستی محەممەد سەڵاح لەگەڵ یانەی لیڤەرپوول، لە هاوینی ئەمساڵ کۆتاییدێت، یاریزانەکە هێشتا بڕیاری خۆی نەداوە، بەڵام ئارنێ سلۆت، راهێنەری لیڤەرپوول هیوادارە یاریزانەکە لەگەڵ یانەکە بەردەوامبێت.
محەممەد سەڵاح لەم وەرزەدا لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکاندا 39 یاریی ئەنجامداوە، 30 گۆڵی تۆمارکردووە و 22 گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی دروستکردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ