ڤیدیۆ؛ ئەمشەو ڤلاهۆڤیچ دەگەڕێتەوە فیۆرێنتینا

02-03-2022
رێبوار محه‌ممه‌د
Photo by Alberto PIZZOLI / AFP
Photo by Alberto PIZZOLI / AFP
نیشانەکردن یوڤێنتوس فیۆرێنتینا جامی ئیتاڵیا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەو یاریزانەی تا مانگێک لەمەوبەر تەواوی هاندەرانی نێو یاریگەی ئارتیمۆ فرانکی دەخستە نێو هەوای خۆشییەکی زۆرەوە، ئەمجارە دەبێ خۆی بۆ ئەوە ئامادە بکات، ئەو هاندەرانەی کە دوێنێ چەپڵەیان بۆ گۆڵە نایابەکانی لێدەدا، ئەمجارە بەفیکە و ناڕەزایەتیی زۆرەوە پێشوازی لێبکەن.
 
ئەو رووبەڕووبوونەوەیەی لەنێو بەیەکگەیشتنی فیۆرێنتینا و یۆڤینتۆس لە قۆناخی پێشکۆتایی جامی ئیتاڵیادا روودەدات، راوەستانەوەی دۆڤان ڤلاهۆڤیچی هێرشبەری نوێی یۆڤینتۆسە بەرامبەر یانەی پێشووتر و هاندەرەکانی و ئەو هاوڕێ یاریزانانەی تا ناوەڕاستی وەرزی ئەمساڵ، لەگەڵیاندا یاریدەکرد.
 
فیۆرێنتینا پێشوازی لە یۆڤینتۆس دەکات و ئەمە یاری چوونی چوارگۆشەی زێڕینی جامی ئیتاڵیایە. گەرچی مێژوو و ئاست و رابردووی یۆڤینتۆس هەمیشە ئەو یانەیەی وەک گەورەی ئیتاڵیا ناساندووە، بەڵام فیۆرێنتینا نێچیرێکی هێندە ئاسان نەبووە بۆ تۆرینۆییەکان و هەمیشە رکابەرێکی کەلەرەق و خاوەن ویستی گەورەبووە بۆ بردنەوە لێیان.
 
جیا لەو هەستەوەرییەی کە پێشبینیدەکرێت هاندەرانی فیۆرێنتینا بەرامبەر هێرشبەرەکەی پێشووی یانەکەیان پێشانی بدەن و لە نێو یاریگەدا فشاری زۆری بخەنە سەر، یاریزانانی فیۆرێنتینا و ئیتاڵیانۆی راهێنەریان دەبێ بیر لەوە بکەنەوە یارییەکەی ئەمشەو هەلێکی باشە بۆئەوەی زوو قاچێکیان بخەنە نێو یاریگەی یاری کۆتایی جامەکەوە، بەرلەوەی لە کۆتاییەکانی مانگی چواردا سەردانی یۆڤینتۆس ئارێنا بکەن.
 
ڤلاهۆڤیچ، بە درەوشانەوەی پێشووی لە فیۆرێنتینا و خێرا دەرکەوتنی بەئاستی بەرزەوە لەگەڵ یۆڤینتۆس، دەبێتە سەنتەری هەموو ئەو چاوانەی تەماشای یارییەکە دەکەن، بەتایبەت کە ئەگەری زۆرە پاولۆ دیبالا بەشداری یارییەکە نەکات و ئەوەش بێگومان وادەکات هەمووان چاوەڕێ بکەن هاوشێوەی درەوشانەوەی خێرای لە سێریا ئەی و چامپیۆنزلیگ لەگەڵ یانە نوێیەکەی، ئەمجارە لە جامی ئیتاڵیاشدا هەمان هەنگاوی خێرا لەسەر رێی درەوشانەوە هەڵبنێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامادەبوونی هاندەران لە ستۆدیۆی تایبەتی رووداو بۆ رووماڵی یارییەکانی یۆرۆی 2024. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بینەرانی رووداو بوونە براوەی یۆرۆ 2024

بینەرانی رووداو بەشێوەیەکی زۆر ئینتراکتیڤ بەشدارییان لە بەرنامەکانی رووداو دا کرد، بۆ نیشاندانی بۆچوون و پێشبینییەکانیان، بە ملیۆنان تێچێن (کۆمێنت) بەشدارییان لەگەڵ بەرنامەی (ستۆدیۆی یۆرۆ)ی رووداو دا کرد. 84 بینەری رووداو لە پارێزگا جیاوازەکانی کوردستان بوونە براوەی خەڵاتەکانی رووداو. خەڵاتەکانیش بەوشێوەیە بوون:( یەک ئۆتۆمبێل، 23 تەلەڤزیۆن، 23 لیرەی زێڕ، 28 ئایپاد، 20 مۆبایلی زیرەک، 12 دەست کەلوپەلی نێوماڵ).