دیتمار هۆپ.. ئەو پیاوە خێرومەندەی هەموو جەماوەری بۆندسلیگا دوژمنیەتی
رووداو - هەولێر
ناوی دیتمار هۆپ لە چەند کاژێری دواییدا بە رەواجترین ناوی نێو دەزگاکانی راگەیاندن و ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکان بوو لە ئەڵمانیا، دوای کۆتاییهاتنغ یاری هۆفێنهایم و بایرن میونشن لە گەڕی 24ی بۆندسلیگادا.
یارییەکە دووجار لەلایەن ناوبژیوانەوە راگیرا و سووربوو لەسەر ئەوەی کە دەبێت جەماوەری بایرن میونشن ئەو بانەرە بێننە خوارەوە کە تێیدا سووکایەتی بە دیتمار هۆپی سەرۆک و خاوەنی هۆفێنهایم دەکەن، دواتریش هەردوو تیپەکە لەسەرئەوە رێککەوتن کە ئەو ماوەیەی لە یارییەکە ماوە بە پاسات تەواوی بکەن وەک وەڵامێک بۆ جەماوەری بایرن میونشن.
هۆپ کێیە؟
تەمەنی 79 ساڵە، یەکێکە لە بزنسمان و سەرمایەدارانی ئەڵمانیا، دامه‌زرێنەری یەکێک لە کۆمپانیا بەنێوبانگەکانی بواری کۆمپیۆتەره، کە گەورەترن کۆمپانیای ئەو بوارەیە لە ئەوروپا و سێیەمیشە لە جیهاندا.
هۆپ لە گوندی هۆفێنهایم لەدایکبووە و گەورە بووە. ئەو گوندە دەکەوێتە نێوان هەردوو شاری هایدلبێرگ و هایلبرۆن، کە ژمارەی دانیشتووانی لە 3500 کەس تێپەڕ ناکات. هۆپ لە منداڵی خۆیدا یاری بۆ تیپی گوندەکەی کردووە.
ساڵی 1972 هۆپ بڕیاریدا لەگەڵ 4 لە هاوڕێکانی کۆمپانیایەکی بواری کۆمپیۆتەر دابمەزرێنێت، کە ئەوە سەرەتایەکی سەرکەوتوو بوو لە ژیانیدا.
سەرمایەی هۆپ نزیکەی 15.9 ملیار دۆلارە، بەڵام ساڵی 2006 بڕیاریدا 70٪ی سەرمایەکەی بداتە دەزگایەکە خێرخوازی کە بە هۆپ ناوی ناوە و پشتیوانی لە پرۆژە وەرزشی، پزیشکی، پەروەردەیی و کۆمەڵایەتییەکان دەکات.
ئەم پیاوە هەروەها بەشێک لە پارەی خۆی تەرخانکردووە بۆ توێژینەوە و هەڵمەتی رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشی شێرپەنجە و پیری. زێدەباری کۆمەککردنی زانکۆ و قوتابخانە و نەخۆشخانە و خانەی بەساڵاچووان.
پەیوەندی بەستن بە وەرزشەوە
دوای تێپەڕبوونی ساڵانێک به‌سه‌ر ئه‌زموونه كه‌مه‌كه‌ی وه‌ك یاریزان له هۆفێنهایم، هۆپ له ساڵی 2000 بڕیاریدا به‌شێك له سه‌رمایه‌كه‌ی له وه‌به‌رهێناندا به‌كاربهێنێت.
دوای ماوه‌یه‌ك هۆپ بووه یه‌كێك له خاوه‌نانی یانه‌ی هۆفێنهایم و ئه‌و بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی یانه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی خێرا له خوله پله نزمه‌كانی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا به‌ره‌و خوله‌كانی پله به‌رز هه‌ڵكشێت، تاوه‌كو گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ رالف رانجنیكی راهێنه‌ری دیاری ئه‌ڵمانی كرد له هاوینی ساڵی 2006، كه ده‌گوترێت هۆپ زۆر هه‌وڵی له‌گه‌ڵدا تاوه‌كو رازی بوو پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌یه‌كی نه‌ناسراوی وه‌ك هۆفێنهایم وه‌ربگرێت.
ئه‌و راهێنه‌ره به ئه‌زموونه له ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا توانی تیپێكی باش له هۆفێنهایم دروست بكات و له وه‌رزی 2007 ـ 2008 بۆ یه‌كه‌مجار گه‌یاندییه خولی یانه پله دووه‌كانی ئه‌ڵمانیا، كه ئه‌وكات خۆشییه‌كی گه‌وره بوو بۆ هۆفێنهایم.
له وه‌رزی دواتردا هۆفێنهایم به سه‌ركردایه‌تی رالف رانجنیك خه‌ونی جه‌ماوه‌ر و خاوه‌نی یانه‌كه‌ی هێنایه‌دی و بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوودا گه‌یشته بۆندسلیگا، كه له راستیدا له قۆناخی یه‌كه‌می خولی پله دووه‌كاندا پێشه‌نگی گرتبوو، نزیك بوو له‌وه‌ی ببێته پاڵه‌وانی خوله‌كه، به‌ڵام له دوا گه‌ڕه‌كاندا پێشه‌نگی له‌ده‌ستدا و پله‌ی دووه‌می خوله‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
له‌و كاته‌وه یانه‌كه بۆندسلیگای جێنه‌هێشتووه، به‌ڵكو توانیویه‌تی بلیتی گه‌یشتن به خوله ئه‌وروپییه‌كانیش به‌ده‌ستبهێنێت، له‌سه‌رووشیانه‌وه خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا.
نهێنی دوژمنایه‌تی جه‌ماوه‌ری بۆندسلیگا بۆ هۆپ چییه؟
له گه‌ڕی 24ی خولی ئه‌ڵمانیادا، هۆفێنهایم له‌سه‌ر یاریگه‌ی راین نیكار ئه‌رێنا میوانداری بایرن میونشی كرد و یارییه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی باڤاری به 6 گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر كۆتاییهات، به‌ڵام به‌ر له ته‌واوبوونی یارییه‌كه به 13 خوله‌ك یارییه‌كه راگیرا و یاریزانانی خاوه‌ن ماڵ یاریگه‌یان جێهێشت، له‌به‌رئه‌وه‌ی هانده‌رانی بایرن میونشن ئه‌وانه‌ی ئاماده‌ی یارییه‌كه بووبوون لافیته‌یه‌كی ره‌گه‌زپه‌رستانه‌یان له‌دژی هۆبی سه‌رۆكی یانه‌ی هۆفێنهایم به‌رزكردبووه‌و نووسیبوویان "دیمیتار هۆب هه‌ر به كوڕی سۆزانی ده‌مێنێته‌وه".
جه‌ماوه‌ری بایرن میوشنن یه‌كه‌م جه‌ماوه‌ر نه‌بوو هێرش بكاته سه‌ر هۆپ، كه له یاری بایرن میونشن و هۆفێنهایمدا زۆر سووكایه‌تییان به‌و سه‌رۆك و خاوه‌ن یانه‌یه كرد، ئه‌گه‌رچی یارییه‌كه‌ش له‌نێو یاریگه‌ی هۆفێنهایم بوو.
پێشتر جه‌ماوه‌ری بۆرووسیا دۆرتمۆندیش سووكایه‌تییان به هۆپ كردووه و به‌و هۆیه‌وه سزادراون.
پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه بۆچی جه‌ماوه‌ری زۆربه‌ی یانه‌كانی بۆندسلیگا رقیان له هۆپه و به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن؟ كه له راستیدا ئه‌و گوناحێكی ئه‌وتۆی نه‌كردووه كه شایه‌نی ئه‌و هه‌موو سووكایه‌تی پێكردنه بێت.
راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌ڵمانیا باس له هۆكاری ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی جه‌ماوه‌ری بایرن میونشن له‌دژی سه‌رۆكی هۆفێنهایم ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن "به‌هۆی ئه‌وه‌بوو كه به‌ر له ماوه‌یه‌ك هۆب جنێوی به هه‌موو هانده‌رانی ئه‌لتراسی یانه‌كانی ئه‌ڵمانیا داوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی دژی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یاسای 50+1 ن".
ئه‌م یاسایه رێگه به هیچ یانه‌یه‌ك نادات به‌شداری له بۆندسلیگادا بكات ئه‌گه‌ر رێژه‌ی پشكه‌كانی وه‌به‌رهێنه‌ران له‌و یانه‌یه‌دا له 49% زیاتر بێت.
ئه‌ڵمانه‌كان نایانه‌وێ یانه‌كانیان وه‌ك یانه‌كانی ئینگلته‌را به ته‌واوی بكه‌ونه ژێر ده‌سته‌ڵاتی بزنسمان و وه‌به‌رهێنه‌ران، چونكه وه‌ك ئه‌وان بۆی ده‌چن ئه‌مه ده‌بێته هۆكاری ئه‌وه‌ی كه بڕیاره گرنگ و چاه‌رنووسسازه‌كانی یانه‌كان بكه‌وێته ده‌ست خاوه‌نه‌كانیان، كه ده‌توانن دروشم و ته‌نانه‌ت ناوی یانه‌كانیش بگۆڕن.
ئه‌ڵمانییه‌كان وای ده‌بینن كه هۆپ و پاره‌كانی هۆكاری سه‌ركه‌وتنی هۆفێنهایم بووه بۆ بۆندسلیگا، ئه‌گه‌رنا وه‌ك ئه‌وان ده‌ڵێن "هۆفێنهایم ئه‌و تیپه نه‌بوو بگاته بۆندسلیگا".