ستۆریج لەسەر قومارکردن سزایەکی قورسی بەسەردا سەپێنرا و لە یانەکەشی دوورخرایەوە

02-03-2020
سه‌فین ته‌ها @safintaha
A+ A-

رووداو-هەولێر

دانیێل ستۆریجی یاریزانی پێشووی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی و ئێستای یانەی تراپزۆن سپۆری تورکی بەهۆی تێوەگلان لە قومارکردنەوە سزاکەی قورسترکرا و بۆ ماوەی چوار مانگ لە یاریکردن سڕکرا.

دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو ستۆریج لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئینگلیزییەوە سزای شەش هەفتە سڕکردن و پێبژاردنی ٨٥ هەزار یۆرۆی بەسەردا سەپێنرا، بەڵام دواتر سزای ئەو یاریزانە قورسترکرا و بەڵگەی زیاتر لەدژی ئەو یاریزانە هەبوون کە قوماری نایاسایی لەسەر یارییەکان کردووە، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی بە قورسی سزابدرێت و شەش مانگ لە هەموو چالاکییەکی تۆپی پێی لە سەرانسەری جیهان بێبەشکرا.

سزای ئەو یاریزانەی یانەی ترابزۆن سپۆر بەوەشەوە نەوەستا، بەڵکو بە رەزامەندی هەردوولا گرێبەستەکەشی لەگەڵ یانەی ترابزۆن هەڵوەشێنرایەوە و چیدیکە یاریزانی ئەو یانەیە نابێت.

ئەم سزایە لە کاتێکدایە کە دانیێل ستۆریجی تەمەن ٣٠ ساڵان سەرەتای ئەم وەرزە یانەی لیڤەرپوول جێهیشت و روویکردە یانەی ترابزۆن سپۆری تورکی کە گرێبەستەکەی بۆ ماوەی سێ ساڵ بوو، بەڵام هەڵوەشێنرایەوە.

ستۆریج لەگەڵ لیڤەرپوول شەش ساڵ درێژەی بە یاریکردندا و لە کۆی ١٦٠ یاریدا ٦٧ گۆڵی تۆمارکرد.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە