گاڵاتەسەرای بە تووندی سزادرا

02-03-2016
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن گاڵاتەسەرای
A+ A-

رووداو – هەولێر

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا بەفەرمی یانەی گاڵاتەسەرای تورکیی بۆ ماوەی ساڵێک لە هەموو پاڵەوانیەتییەکی ئەوروپی سڕکرد.

فیدراسیۆنەکە سزادانی یانەکەی لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا بڵاوکردووەتەوەو هۆکارەکەشی بۆ پاپەندنەبوونی یانەکە بە یاساکانی یاری خاوێن گەڕاندووەتەوە.



بڕیارەکە لەوەوە سەرچاوەی گرتووە کە یانەکە شکستی هێناوە لە زیادکردنی داهاتی ساڵانە و هەرەسهێنانی ئابووری یانەکە، بەمەش کێشەکانی یانەکە زیاتر قووڵ دەبنەوە، لە کاتێکدا دوێنێ مستەفا دینیزلی راهێنەری یانەکە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و حەسەن شاش، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی تورکیا کراوەتەوە راهێنەری یانەکە و ئەمشەو سەرپەرشتی یەکەم یاری یانەکە دەکات.



گاڵاتەسەرای ئەمساڵ بەکێشەیەکی گەورەی دارایی تێدەپەڕێت و داوای لە بەرپرسانی تورکیا کردبوو هاوکاری یانەکە بکەن، بەڵام کەس وەڵامی داواکاری یانەکەی نەدایەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە