ئەمڕۆ دێربیی مەدرید ئەنجامدەدرێت

02-03-2014
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
نیشانەکردن دێربیی مەدرید
A+ A-

رووداو - هەولێر

ئەمڕۆ كاژێر 7ی ئێوارە بە كاتی هەولێر، یاریی لوتكەی خولی ئیسپانیا و دێربیی شاری مەدرید لە نێوان هەردوو یانەی ئاتلەتیكۆ مەدرید و ریال مەدرید لەسەر یاریگەی ڤێنسنتی كالدیرۆن، كە یاریگەی ئاتلەتیكۆیە، ئەنجامدەدرێت.

یاریی نێوان ئەو دوو یانەیە هەردەم بەهێز و جێی بایەخە و ئەمجارەش پێشبینی دەكرێت بەهێزتر بێت، چونكە ریال مەدرید لە پێشەنگە و ئاتلەتیكۆش لە پلەی سێیەمە و هەوڵدەدات جیاوازیی سێ خاڵی نێوانیان كەمبكاتەوە.

لە لای خۆیەوە ریال مەدرید دوێنێ دوایەكەی مەشقی خۆی بە تەواوی یاریزانەكانی ئەنجامدا و بە شێوەیەكی بەهێز خۆی ئامادەكردووە.

لە قۆناخی یەكەمدا ریال مەدرید لەسەر یاریگەی خۆیدا بە گۆڵێك بە ئاتلەتیكۆ دۆڕا، بەڵام لە جامی شای ئیسپانیادا ریال مەدرید چوون و گەڕانەوە لە ئاتلەتیكۆی بردەوە، ئەمەش وادەكات یاریی ئەمڕۆ زۆر بەهێز بێت و ركابەرییەكی توندی تێدا هەبێت.

یارییەكانی ئەمڕۆ لالیگا بەو شێوەیەیە:
ڤیاڕیال – ریال بێتیس 14:00
ئاتلەتیكۆ مەدرید – ریال مەدرید 19:00
سڤیلیا – ریال سۆسیداد 21:00
بارسیلۆنا – ئەلمیریا  23:00
رایۆڤالیكانۆ – ڤاڵانسیا 23:00
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە